چۆن بوو ئێمه تێکه‌ڵ به جه‌ره‌یانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بووین؟
کاک ئه‌حمه‌د موفتیزاده

ئاماژه: ئه‌م نووسینه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز دایه، له‌راستیدا نووسینه‌وه‌ی نه‌ختێک له نه‌واری ژماره243یه (ملاقات عمومی؛ 8 نوار) که له یه‌که‌م مولاقاتی گشتی کاکه ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شۆڕای ئه‌و کاتی مه‌کته‌بی قورئان، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 8ساڵ له زیندانیبوونی کاک ئه‌حمه‌د، له مانگی به‌فرانباری1369ی هه‌تاوی له تاران، ئه‌نجامدراوه. له‌م دیداره‌دا کاک ئه‌حمه‌د دوای باسێک له‌سه‌ر ئامانجی سهرهکیو گشتی دروستکردنی حه‌ره‌که‌تی مه‌کته‌ب قورئان که بریتی بوو له دهعوهتو ته‌زکیه‌ی خهڵکو په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و به ئیلهاموهرگرتنو شوێنوه‌رگرتن له نوسخه‌ی یه‌که‌می حه‌ره‌که‌تی ئینقلابیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(س.د)، له کوردستاندا له پێش ڕووخانی رژێمی پاشایه‌تی ده‌کاو پاشان باسیی هۆکاره‌کانی تێکه‌ڵبوون بزاڤه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕش‌و هاوکاریی ئینقلاب ده‌کا. پێویسته بگووترێ ئه‌م نووسینه هه‌نده‌ک ده‌سکاریی ساکاری زمانه‌وانی کراوه؛ به‌ڵام له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه ڕۆحی بابه‌ته‌که پارێزراوه. بۆ گوێگرتن له ئه‌سڵی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کانی هه‌ردووک باڵیی مه‌کته‌ب قورئان بکه‌ن. هیوادارم ئه‌م به‌شه له مێژووی زاره‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو، جێگه‌ی سرنج‌و به‌هره بێ.
ئه‌و وه‌خته، ئیسه جا ئه‌و مهتاڵبه وا له موقهددیمهوه گه‌ره‌کمه بێژمی، له‌ناو ئه‌و جه‌ماعه‌تا وا له‌و جه‌له‌سه‌ی به‌ر له ئینقیلابا شیرکه‌تیان بوو، که به‌ڵێ ـ به‌هار په‌نجاو حه‌فت بوو، جه‌ره‌یانه‌که‌ی تهبریزیش پێش هاتبوو، به‌ڵێ، کرمان‌و تهبریزو قوم‌و ئه‌مانه، که تماشام کرد ئه‌مه واقیعه‌ن ئیتر بۆته حه‌ره‌که‌تێکی مه‌ردمی. به‌هار بوو. به‌هار په‌نجاو حه‌فت. له ناو ئه جه‌ماعه‌تا فه‌قه‌ت کاکه حه‌سه‌نیان ئهلئانه حازره، سه‌عدیش بوو، به‌ڵێ. کاکه عه‌زیز نه‌بوو. نایته بیرم. نه‌بوو ئه‌و شه‌وه، کوا کاکه عه‌زیز؟ به‌ڵێ. نه، وا بزانم ئه‌و شه‌وه، شایه‌تیش ببێ، له بیرم نیه. وه‌لێ موخاتهبم له بیرمه، که تۆ بووی. ئه‌گه‌ریش کاکه عه‌زیز بووێ، مومکینه له‌لای ده‌سمه‌وه بووبێ. ئه‌و وه‌خته ئیتر بهتهورێ عادی، ئینسان مهنزهرهیهک که له بهرابهرهو ئهیوینێ، خاستر له زیهنیا ئه‌مێنێ.
وه‌لێ وا ئه‌زانم نه‌و به‌هه‌ر حاڵ، مه‌سائیلی ئه‌و زه‌مانه، وتم ئه‌و شه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی توولی کێشا.
ئێستا ته‌بعه‌ن ناکرێی ئه‌و گشته بگهڕنمهوه، وه ئه‌گه‌ر بمگهرانایتهو بۆتان، موفید بوو ته‌بعه‌ن. چونکه ئه‌و زه‌مانه وه‌ختێ دانیشتین، له به‌ر ئه‌وه لازم بوو وه موفید بوو ئه‌ونه ئه‌م حه‌فت هه‌شت سه‌عاته قسه‌مان کرد تا سوبحا، وه‌لێ وه‌خت بهشناکا. ئیسه خولاسهییک ئهیژمێ. ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب گشتی دێته‌وه سه‌ریه‌ک مه‌سئه‌له، که ئه‌ووه‌خته پێشهات. وه‌ئیللا ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌له‌سه پێش نههاتایتو ئه‌و مه‌سائیله پیش نه‌هاتایه، ره‌والی عادیو مه‌عموولی له مه‌سیر ئهسڵیو ته‌بیعی خۆمانا ئه‌هاتینه به‌ره‌وه، ئه‌م گشته مه‌سائیله جۆر جۆره هیچکامێکی مه‌تره‌ح نه‌بوو. له به‌ر ئه‌وه با بزانن یه‌ک زه‌مان تهحهوولێک په‌یا بوو له مه‌سیر ئێمه‌دا، له مه‌سیر ئه‌سڵی بۆمان، به حوکم یه‌ک ته‌کلیف سانهوییو زه‌روره‌تێک، لاماندا، تیبقی ئه‌وه وا تهشخیسمان دا، وه ته‌بعه‌ن ئه‌وانیشه وا ئه‌و ئهییامه ساحیبنهزهر بوون، ئاوا ده‌ور حه‌فت هه‌شت نه‌فه‌رێ بوون. که زیسهلاح بوون بۆ مه‌تڵه‌ب.
ئه‌م حه‌فت هه‌شت نهفهرهشم بانگ کردوه، ته‌بادول نه‌زه‌رم کردوه، ئه‌وانیش گشتیان له ئاخرهو رهئیهکهمیان ته‌ئید کرد، که به‌ڵێ دروسته. ئه‌و وه‌خته چه بکه‌ن، حه‌تتا ئه‌گه‌ر نادروسیش ببێ، ئیتر حهددئهکسهر ئیمکان گه‌یین به عیلم ئه‌مه بووه، تا توانیمه زیهن خۆم چه‌نین ڕۆژ خستهگهسه کار، له ئاخرهو ئهوانیچه وا له‌و زه‌مانا ساحیبنهزهرگهلی هاومهسیر بوون، وه‌ئیللا مومکینه فره بوون له من به‌ڵه‌دتر، وه‌لێ هاومهسیر من نین. ناتوانم من بیانکه‌مه ته‌ره‌ف شهور، بو چتێ که به مه‌سیره‌که‌ی خۆم مه‌ربووته، که ئه‌و موخالیفی بێ، خۆشی لێ نه‌ی. ئه‌وانه وا هاومهسیر بوون، ته‌بادول نه‌زه‌رمان کرد، ئه‌م حه‌فت هه‌شت سه‌عاته ره‌ئیان له سه‌ر دا.
ئه‌مما واقعیه‌ت مهتڵهبهکه ئه‌وه‌سه،ـ ئه‌وه ئینحراف بوو له ڕێگه‌ی ئه‌سڵی. به حوکم یه‌ک زه‌روره‌ت.ـ خولاسه‌ی مهتڵهبکه ئه‌مه بوو که:
تهفاهوممان کرد له سه‌ر ئه‌مه که ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه، نهکۆشین ئه‌هل سوننه‌ت هاومهسیر بکه‌ین له‌ته‌ک ئه‌م نههزهتا، له ته‌ک ئه‌م موبارزا، نههزهتهکه ـ ئیتر ته‌قریبه‌ن ئه‌وایل جوانی بوو، به‌هار په‌نجاو حه‌فت، ئه‌ووه‌ڵ جوانی بووـ، ئه‌گه‌ر ئێمه کۆشش نه‌که‌ین که ئه‌هلی سوننه‌تیش هه‌ماهه‌نگ بکه‌ین، ئه‌م نههزهته ئه‌لئان ها له ناو تهشهییوعا، ئه‌گه‌ر ئه‌هل سوننه‌تیش ههماهههگ نه‌که‌ین له‌ته‌ک ئه‌م نهههزهتا، چه‌ن دانه... خاستری هه‌س. فره بوو ئیسه موهیممهکانی ئهیژمی. بهعزێکیشی هه‌ر مێقدارێ مه‌نتیقی نیه، ئاوا جه‌معی، ئه‌وانه وا ئه‌و شه‌وه وتوومانه، گشتی به کار نایه، جه‌معی ئه‌کرێی. له‌وه‌ودوا چونکه من وه‌ختی ئیسه قسه ئه‌که‌م زه‌بت ئه‌کرێ ئیتر وه‌سه جه‌معی بێ. وه‌سه له‌ناو رۆزناما، ئه‌یژی قسه‌ی خۆمان بێ، با که‌س نهژنهوێ. ئیسه‌یچه ئه‌گه‌ر من گه‌ره‌کم بێ بێژم: قسه‌ی خۆمان بێ، هه‌ر وه‌سه ئه‌و مه‌حره‌مانه وتن ناو رۆزنامهگهله، گشت که‌س ئهیژنهوێ.
بنابهرئین به‌عزێکی ئاوا جه‌معی، گشت که‌س بیژنهوێ، مه‌سڵه‌حه‌ت ئه‌هل سوننه‌ت نیه. ئیسه کاکه حه‌سه‌ن موتهوهججه ئه‌وێ چه ئه‌یژم. خاس نیه بۆ ئه‌هل سوننه‌ت گشت که‌س بژنه‌وێ. وه‌لێ ئه‌وانیه، ئه‌و چه‌ن دهلیلیه وا بۆ گشت که‌س مه‌تره‌حه بیزانێ، بیژنهون، وه هیچ ئه‌شکالی نیه ئه‌وانیه بژنه‌ون. حکومه‌ت زه‌مان له سه‌دها ساڵ ئیختلافی که له به‌ین سوننی‌و شیعه‌دا بووه، ئیستفاده ئه‌کا، سوننی ههڵئهخرێنێ به عونوان ته‌عه‌سسوب مه‌زهه‌بی، عه‌له‌یهی ئه‌م نههزهته که رههبهریهتی به ته‌شه‌ییوعه. وه‌ختی ههڵیخڕان، له مهراحلیکا که ئائیسهسه فه‌قه‌ت جیداله، به‌رخوردو به‌حسی سیاسیه. له‌وه زیاتر خه‌ته‌رێ پێش نه‌یه. ئیحتمالی هه‌س کونتڕۆڵ نهکرییتهو، نه حوکومه‌ت حه‌ز بکا کونتڕۆڵی بکا، نه قودرهتگهل مۆئمین له تهسهننونو ته‌شه‌ییوع تهوانایان بوێ کونتڕۆڵی بکه‌ن، تا بگه‌یته جهنگو کوشت‌و کوشتار، به‌ینی سوننی‌و شیعا، له حه‌ددی ئیختلافا نه‌مێنێ، ئه‌مه دوو.
سێ: ئه‌گه‌ر ئاله‌م زه‌مانا، که ئه‌ونه ئاسان مه‌سائیل مونته‌قیل ئه‌وێ به دونیا، به بوونی ئه‌م وه‌سایل ئیرتیبات جه‌معیه‌و که وجودی ههسو گش که‌سی ئه‌زانێ، جه‌نگێک له ئه‌م شهرایهتا پێش بێ، له به‌ین سونی‌و شیعا، لهما که شیعه خه‌ریکه عه‌له‌یهی ئه‌م نیزامه زاڵمه چه‌ندین قه‌ڕنه موبارزه ئه‌کا. سووننی خه‌ریکه موقابیله ئه‌کا له ته‌ک شیعا. یانی له‌م نیزامه دیفاع ئهکاـ له ئاخرهکهیهوه له داخل ئێرانا، سووننی شکه‌ست ئه‌خوا.
چونکه ئه‌وان له به‌رابه‌ر زاڵمدا قیامیان کردوه. ئێمه له حه‌قیقه‌تا وه‌ختێ له‌به‌رابه‌ر ئه‌وانه‌و بین، دروس وه‌سه ته‌ئید زاڵم بکه‌ین. ده‌ی وه‌ختێ حه‌ق موقاوه‌مه‌تی کرد‌و ئیستمراری دا به موباریزه‌ی خۆی، ناحه‌ق ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌شێ شکه‌ست بخوا.ـ حه‌ق موتڵهقو باتڵ موتڵه‌ق نایژمـ. له موقهددیمهی دوم در باره کردستاندا، که هه‌ر چاپ نه‌کریا. چاپ دومهکهی ـ له موقهددیمهی دووه‌میا، توزیح ئه‌مه‌مه داوه، جه‌نگ دینی به چ ئه‌یژن. جه‌نگ دینی یه‌کیکی ئه‌وه‌سه که له سه‌ر دین، له به‌رابه‌ر ئه‌وه‌وه وا دوشمهن دینه‌و کافره، شه‌ڕ بکه‌ی. جۆرگهلیتری ئه‌وه‌سه ئه‌مه یانی سه‌د ده‌ر سه‌د حه‌ق له به‌رابه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د باتڵه‌و. جۆرێ تری هه‌س چه‌ن ده‌ر سه‌د حه‌قه له به‌رابه‌ر چه‌ن ده‌ر سه‌د باتڵه‌و. وه‌ک ئه‌مه میسالی فیقهـ هاوردیهسهو، موتهعهددید له حه‌دیسیش حوججهتیان هه‌س، مهدرهکیان هه‌س، وه‌ک ئه‌مه حه‌تتا ئینسان دیفاع ئه‌کا له ناموسهکهی شه‌خسی خۆی، دیفاع ئه‌کا له ماڵه‌که‌ی. ماڵ، ئینسانیکیش ئه‌کوژی له به‌ر فهرشهکهیو ماڵه‌که‌ی... ئه‌مه‌یچه هه‌ر شه‌ڕ دینیه. له‌و دوا وهتهنیو جا لینهیچه ته‌وزیح ئه‌مه‌مه داگه، چه‌نێ ئهحمهقانهو سه‌تحیانه به‌رخورد ئه‌که‌ن ئه‌یژن جه‌نگ ناسیۆنالیستی‌و چه‌و چه‌و ئه‌م جۆره چتگهله هه‌ر وا موتڵه‌ق مه‌حکووم ئه‌که‌ن که کابرا ئیستعمارگه‌ر هاتووه وڵاته‌که‌ی داگیر کردوه، ئه‌گه‌ر موقابله بکا له ته‌کیا، ئه‌مه به عونوان شهر غه‌یر دینی تهلهققی ئه‌که‌ن. نه، هه‌ر شهر دینیه، یانی هه‌ر نه‌وعێ، یه‌ک ده‌رسه‌د حهقێکیش بێ، مه‌تره‌ح بێ، یانی مه‌جموعه‌ی ئیسلام بیژین سه‌د مهسئهلهس، یه‌ک مهسئهلهیشی مه‌تره‌ح بێ. که چه‌س؟ که دیفاعه له حهققهکه.
ئه‌مه یه‌ک مه‌سئه‌له له مه‌سائیل ئینسانی، هه‌ر شه‌ڕ دینییه.
خولاسه‌ی مه‌تڵه‌ب، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کم بێ بچمهو ناو به‌حسی هه‌ر کام له‌م مهسئهلهگهله، هه‌ر ته‌واو ناوێ. گشتی هه‌ر وا، ئیتر وا عوبور ئه‌که‌م. ته‌وزیحم دا که شه‌ڕ ئه‌وان حه‌ققه له ته‌ک ناحهقا. نه به عونوان ئه‌مه که سه‌د ده‌ر سه‌د حه‌ق له به‌رابه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د ناحه‌قه‌و، نه، چه‌ن ده‌رسه‌د حه‌ق، که له بهرابهریهوه ناحه‌ق وێستاوه. ئێمه له به‌رابه‌ر ئه‌م نههزهتهو بویسین ئه‌چینه لای ناحهقهکه. ته‌بیعه‌ته‌ن ئێمه شکه‌ستمان خواردوه. ئه‌مه سێ.
چوار: ئه‌سڵه‌ن تهشهییوعو ته‌سه‌ننون نه‌بێ. میلله‌تێک مه‌زلومه، له به‌رابه‌ر زاڵمه‌وه وێستاوه. مه‌سه‌له‌ی مه‌زهه‌بیش نه‌بێ، کارم به مه‌زهه‌به‌وه نییه ئه‌سڵه‌ن، فه‌رز بکه موسولمانیش نین. مه‌زلومن له به‌رابه‌ر زاڵمه‌وه راوه‌ستاون.
پێنج: ئه‌گه‌ر ئێمه، شایه‌ت ئه‌مه‌یان ئیتر خاس نه‌بێ بێژمی. هه‌ر ئه‌م چواره کافیه.
فره بوو ده‌لیله‌کان. نه‌تیجه‌ی ئه‌م بهررهسیه ئه‌مه بوو، حه‌تتا میقدارێکیشم وت له خه‌ته‌راتی که پێش تێ بۆمان گشتم نه‌وت. فره شت له دڵ خۆما بوو، وه‌لێ بهئومید خوا، به‌شکه پێش نه‌یه، وه شوکور پێشیش نه‌هات مه‌گه‌ر له‌وه‌و دوا دوای ئینقلاب ده‌وره‌ی ئه‌و گروههکگهله، فره‌یه‌ک له ئهفرادیان به‌و جۆره... ئه‌و ئیسه شتی‌تریش، ته‌وزیحم دا بۆیان، که تا ئیسه له حوکومهتگهل مارکسیستیهکدا، که له دونیا هه‌سیان، یه‌ک دانه‌ی وا نه‌بووه، حه‌ره‌که‌ت هه‌ر له ئه‌ووه‌ڵه‌وه مارکسیستی شڕوع بوێت‌و موبارزات مارکسیستی ببێ، گهیویته ئینقلاب مارکسیستیو حوکومه‌تی گرتۆته ده‌س. یه‌ک دانه‌ی وا نه‌بووه گشتی. ئه‌نواع موبارزات به ئیحساسات جۆر جۆره‌و، به ئیدهگهل جۆر جۆره‌وه، بهرنامهگهل جۆر جۆره‌وه وجودی بووه له مهملهکهتگهلا. وهلێکن ئه‌مان به بۆنه‌ی مارکسیستگهل له فڵانه وڵاتا، له فڵانه وڵاتا، میسال فره‌یه‌ک هاوردهوله هه‌ر له ئهووهلێنیانهوه که شۆره‌وی بوو، تا ئه‌و وه‌خته ویتنام بوو، تازه.... هیچ کام له‌مانه وا نه‌ووه، به‌ڵکه موسابهقهکهی ئاوا بووه دیگه‌ران موبارزه‌یان کردوه، ئه‌مانیش هاتونه‌ته ناو موبارزه، چونکه ساحبی تهشکیلاتو به‌رنامه بوون‌و له‌وه‌ودوا، مهسئهلهیکیش جه‌هانی له ته‌کیانا بووه، بۆ تهوجیهیانو چه‌و چه‌و ئه‌مانه‌و، خولاسه تولانی، له به‌ر ئه‌وه موسه‌لله‌ت بوون به سه‌ر ئینقلابگهلا. ئه‌مه په‌نج.
شه‌ش: مێقدارێک له نهقشهگهل ئیستعمار بۆ کوردستانم به‌یانکرد که ئیستعمار له‌شه‌ڕ ئه‌ووه‌ڵی جههانیهو له جه‌ره‌یان سایسو پیکواردر ـ ئه‌و دو کومهیسرا عالیه، که ئینگلستانو فه‌رانسه‌و،ـ که به خه‌یاڵ خۆیان، به ئیستلاح خۆیان، به خه‌یاڵ خۆیان ئه‌یانوت: موسته‌مله‌کاتی عوسمانی، که ئه‌گه‌ر زاڵ بوون‌و حکومه‌تی عوسمانی شکست بخوا، چۆن بێرن ئه‌م سه‌رزه‌مینی مهشرقه، ته‌قسیم بکهنو له‌ت له‌تی بکه‌ن، له‌و دوا چ به‌رنامه‌گه‌لی بو ئایه‌نده‌ی دانێن، ئه‌نواع بهرنامهگهل بۆ ئایه‌نده‌ی دایان نیا. ئه‌ووه‌خته ئستعمارگهل موقته‌دری زه‌مان ئینگلستانو فه‌رانسه بوون، دو دانه کومهیسری عالی ئه‌مان بوون: سایسو پیکواردر، ئه‌و دو نه‌فه‌ره بوون، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه مه‌شهوره به قه‌رارداد سایس پیکواردر. به‌ڵێ.
مینجومله، بۆ کوردستان، چ تهرحو به‌رنامه‌گه‌لێکیان بوو. مێقدارێ لهمانیشه بۆیان ته‌وزیح دا.
ئه‌سڵه‌ن به ته‌وری کوللی، بۆچه هاتن وا تهجزیهیان کرد ئه‌م وڵاتگه‌له له‌باتی ئه‌مه مه‌سه‌له‌ن: ئه‌مه مه‌جموعه‌یه‌ک فارس، ئه‌وه مه‌جموعه‌یه‌ک به‌لوچ، ئه‌وه مه‌جموعه‌یه‌ک کورد، ئه‌وه مه‌جموعه‌یه‌ک تورک، ئه‌وانیشه وا موتتهسله به یه‌که‌و دروست کرد. ئه‌مه‌یانه نه‌کرد به‌ڵکو وای دروس که‌ن،ته‌رکیبی چکێ له‌م، چکێ له‌و، چکێ له‌و، به‌و جۆره به یه‌که‌و بێ، ته‌وزیح ئهمانیشمانه مێقدارێ وت، که ئه‌مه خوب، فه‌لسه‌فه‌که‌ی ئه‌وه‌سه هه‌میشه ئیمکانات‌و شه‌رایه‌ت فه‌راهه‌م بێ، بۆ شه‌ڕ هه‌ڵ خراندن، که ئه‌گه‌ر له جێیهکا قودره‌تێ په‌یا بێ، گه‌ره‌کی بێ، له ژێر فه‌رمانیان ده‌ر بچێ، بتوانن هه‌ر به شه‌رایه‌ته داخلیهکه، که وجودی هه‌س، خۆیان بده‌نه ته‌وق سه‌ر خۆیانا، خۆیان سه‌رکوب بکه‌ن. مێقدارێ له‌م مهسائلیچه له‌باره‌ی کوردستانه‌وه به‌حسمان کرد، نهقشهگهلێ که هه‌سیان بۆ کوردستان.
بنابهرئین لهمیچه وا نهتیجهگیریمان کرد، که ئه‌گه‌ر ئیسه ئێمه هه‌ماهه‌نگ نه‌وین له ته‌ک ئه‌م موبارزه، هیچ کام لهمانیشه نه‌بێ، حوکومه‌تی وه‌ختیش نه‌یه‌ت، سووننی هه‌ڵ نهخڕێنێ له شیعه، ئه‌م نوکاتتریشه له شوێنیا هیچکامی تهحهققوق په‌یا نه‌کا، ئه‌مما به‌مه که ئێمه نین له ناو موبارزا کافیه بتوانن نهقشهگهل خۆیان پیاده بکهنو زاڵ ببن به سه‌رمانا، ئهحزابو گروهگهلی وابه‌سته‌ی خۆیان،ـ شه‌رق یا غه‌رب ـ هه‌ر کامی خۆی‌و به‌ختی موسه‌لله‌ت بوو به‌سه‌ر ئینقلابا، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی به سه‌ر کوللی ئینقلابا موسه‌لله‌ت بن، وه‌لێ به‌سه‌ر کوردستانی بهدبهختا موسه‌لله‌ت ئه‌بن، تیبقی ئه‌و نهقشهگهله که هه‌یانه. ئه‌گه‌ر وایه، زیاد له ئه‌هلی سوننه‌ت، خاسسه‌ته‌ن کوردستان وه‌زیفه‌یه موبارزه کردن، ئه‌شێ داخڵ موبارزه ببی.
ئه‌م مه‌جموعه، ته‌کلیف سانهوییهیک دورس ئه‌کا بو ئێمه. ئایا هیچکهستر ئه‌وینین؟ـ له‌به‌را کوللی ئه‌هلی سوننه‌ت بیژینـ بیخاته حه‌ره‌که‌ت؟ بیخاته موبارزه؟ هه‌ماهه‌نگی بکا له ته‌ک نههزهتا؟ تماشا ئه‌که‌ین نه‌وه‌ڵڵا، هیچکه‌س نیه. هیچکهستر ئه‌وینین ته‌نها کوردستان بخاته موبارزه، هه‌ماهه‌نگی بکا له ته‌ک نههزهتا؟ تماشا ئه‌که‌ی نه‌وه‌ڵڵا نیه، هه‌ر بۆ ته‌نها کوردستان هه‌ماهه‌نگ کردن کهسیتر هه‌س؟ نه! ئه‌مه‌یچه چتگهلێکن حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئیجازه به‌ین ئه‌مانه پێش بێ، په‌س بو ئه‌وه ئه‌م حهرامگهله پێش نه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێ، ئه‌و ڕێگه واجبه له‌سه‌رمان، ئه‌شێ ئه‌نجامی به‌ین.
ته‌کلیف سانه‌وییه هه‌ر وا چتێ نییه، هه‌ر وا له خۆته‌وه بۆ هه‌ر چتێ بێژی ئه‌مه ته‌کلیف سانه‌وییه، بۆ فه‌رار له ته‌کالیف ئهووهڵیه.
غالبهن ئه‌بینم ئه‌مجۆره مه‌لاگه‌له له ڕۆزنامهگهلا له رادیوا، له تلویزیونا قسه ئه‌که‌ن به بێ مایه‌وه به بێ مهعلوماتهوه، یاڵڵا ده‌س ئه‌که‌نه ئیجتههاد، ئه‌ویش له چ دا؟ له مه‌سائیلی سیاسیی‌دا، که خوا شاهده ئه‌ونه پیچیدهو زه‌ریفه، به‌ڕاسی یه‌کجار که‌م به خۆما ئهپهرمم، له یه‌ک مه‌سئه‌له‌ی سیاسیی‌دا ئیجتهاد بکه‌م، یه‌ک جار پیچیدهس، خۆ تهجروبهیکیشم ههسو عومرێکیشم ههسو عومر‌و ته‌جروبه گشتی ده‌سی داوه‌ته ده‌س یه‌که‌وه، ناپهرممه خۆما له مه‌سایل سیاسیی‌دا ئازاد‌و ره‌حه‌ت ئیجتهاد بکه‌م. تواشا ئه‌که‌ی هه‌ر نه‌وچه مه‌لایک به موخته‌سه‌ر سهوادێکهوه دێ ده‌س ئه‌کاته ئیجتهاد کردن له مه‌سایل سیاسی‌دا. نه! ئه‌مه بۆ ئه‌وه ئێژم، ئامان وایشی لێ نه‌یێ له نهزهرتانا ته‌کالیف سانه‌ویه وه‌ها بێ که له‌به‌ر خاتر ئه‌و، هه‌ر چی ته‌کالیف ئهووڵیهس، یانی خوتوتی ئه‌سڵی دین گشتی ژێر پا بکه‌ن.
هه‌ر وه‌ک ئه‌م مه‌سئه‌له که وتم، شورا ئه‌شێ له اولی الأمر بێ، وه‌لێ یه‌ک وه‌خت تماشا بکه‌ی وه‌زیفه‌ت ئیقتزا بکا، حه‌تتا به مێقدارێ سهدهماتو زهرهرگهلیشهوه له غه‌یری اولیالأمر بکه‌یته، کار ئه‌مه نهویته ئه‌سڵ بوتان سانهویهگهل بێت، ئه‌و ئوسوڵ ئهووهڵیه پاماڵ بکات، نه هه‌میشه ئوسوڵی ئهووهڵیهس سانهویهکان ده‌رهه‌ق وه‌خت تێن به حه‌سه‌بی شهرایتیکه ته‌کلیفی سانهویهکهمان ئیحساس کرد بو خۆمان‌و وتمان ئه‌گه‌ر وا بێ، تیبق قه‌واعیدی دین ئه‌مه بووه واجب بو ئێمه.
مێقدارێ له شهرهکانیشم وت، وتم: ئیحتمالی هه‌س مه‌کته‌ب بخهفێ، مه‌دره‌سه ئه‌و وه‌خته مه‌دره‌سه‌ی قورئانمان ئه‌وت ـ. وتم پیشیان بۆچه مه‌دره‌سه‌ی قورئان؟ وتم گه‌وره‌س ئیددعای مه‌کته‌ب، ئێمه هێشتا له‌وا نین، له‌و حه‌ددا نین، قورئان به عنوان یه‌ک مه‌کته‌بی جامع بو ئینسانیه‌ت مه‌تره‌ح بکه‌ین، که ئینسان خۆشبه‌خت ئه‌کا. به‌ڵکه فه‌قه‌ت ئه‌ونه تهواناییمان هه‌س، قورئان ده‌رس بیژینهو، مه‌ردم حاڵی بکه‌ین له قورئان، له‌م حه‌ددا سهلاحییهتمان هه‌س ناو مه‌رکه‌زه‌که‌ی خۆمان بنین مه‌دره‌سه‌ی قورئان. له به‌عزێ جێیهکا زاتیان نه‌بوو ناوی بنێنه مه‌درسه‌ی قورئان، له به‌ر ئه‌وه ئیجازه‌یان خواست له من با نه‌زانن که به ئێوه مه‌ربوت نین، نه بۆ ئه‌وه ئیددیعا بکه‌ین که مه‌کته‌ب قورئانه، با ناوی بنینه مه‌کته‌ب قورئان، وتم: باشه، ئه‌گه‌ر مه‌سئه‌له ئه‌وه بێ که مه‌سڵه‌حه‌تێ ئیقتزا بکا، قه‌ی ناکا پێی بێژن مه‌کته‌ب، وه‌لێ حه‌قیقه‌ته‌ن ئه‌ونه پڕ موددهعا نه‌بن، وا بزانن ته‌وانایی ئه‌وه‌تانه هه‌س، مه‌کته‌بێک که له قورئانا هه‌س مه‌تره‌حی بکه‌ن، ئه‌ونه تهواناییتان نییه.
الغرض له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وه‌خته هه‌ر ناوی مه‌دره‌سه‌ی قورئان بوو. ئه‌مه ئیحتمالی هه‌س بوێته باعس ته‌عتیل مه‌دره‌سه‌ی قورئانیشمان، تا ئه‌و حهددیشه به ته‌وری کوللی زه‌مانێ موشکلاتێ بێ، ده‌ی ئاخری مونته‌هی ببێته ئه‌وه‌ش، ئایا تا ئه‌و حهددیشه زه‌ره‌ری بۆ قه‌بوڵ که‌ین خاسه؟ دوای ئه‌رزیابی گه‌ینه ئه‌وه، به‌ڵێ، تا ئه‌و حهددیشه هه‌ر قه‌بوڵی بکه‌ین خاسه، وه‌له‌و تهعتیلیش بێ. له‌و دوا وتم: ئیحتمال گیر‌و گرفتگهلێکیشی هه‌س، ساواک ئه‌شخاس بگرێ، ئه‌زیه‌ت بکا، ئازار بکا، ناراحهتیگهلێ، ته‌بعید، موشکلات، ئه‌م جۆرگهله، ئایا مه‌جموعه‌ی شه‌رایت میللهتو ئه‌رزش ئه‌م ته‌کلیفه سانه‌وییه، له‌و حه‌ددا هه‌س، ئه‌م سهختیگهلیشیه بۆ قه‌بوڵ بکه‌ین؟ وتیان به‌ڵێ.
خهتهراتتریش به دڵما ئه‌هات، وهلێکن نه ئه‌ونه قه‌ویی که ئه‌مه بێ، نه‌وا خوا نه‌که‌رده زه‌مانێ گروهگهلی وابه‌سته به شهرقو غه‌رب، موسه‌لله‌ت بوون به سه‌ر کوردستانا، نابودمان که‌ن. تهسهوورم ئه‌کرد ئه‌گه‌ر موبارزه نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ین، وابهستهگهلی شهرقو غه‌رب به سه‌ر کولل ئینقلابا موسه‌لله‌ت نه‌بن، به سه‌ر کوردستانا موسه‌لله‌ت ئه‌بن. به سه‌ر کولل ئه‌هلی سوننه‌تا موسه‌لله‌ت نه‌بن، به‌سه‌ر کوردستانا موسه‌لله‌ت ئه‌بن. نهقشهگهل ئیستعماری قه‌دیمیان فره هه‌س بۆ کوردستان، هه‌ر وا حه‌ز ناکه‌ن ئاسان فرسهتیکیان ده‌س که‌وێ بۆ موسه‌لله‌ت بوون به سه‌ر کوردستان‌و له‌ده‌سی به‌ن. ئه‌وه‌مه ئه‌زانی که ئه‌گه‌ر موسه‌لله‌ت بن، ئێمه قه‌تڵ عام ئه‌که‌ن، نابوود ئه‌که‌ن، ئه‌مه‌مه وت. وه‌لێ ئه‌وه‌مه نه‌وت که ئه‌گه‌ر ئێمه بوینه ته‌ره‌فداری، ـ چونکه قه‌وی نه‌بوو له زیهنماـ، ئه‌گه‌ر بوینه ته‌ره‌فدار ئه‌م ئینقلابه، له‌وه‌و دوا گروهگهل زیددی ئیسلام غاڵب بن، چه ئه‌که‌ن نیسبه‌ت به ئێمه! وتم: ئه‌گه‌ر نه‌بین، ئه‌یکه‌ن، موسه‌لله‌ت ئه‌بن. وه‌لێ ئه‌گه‌ر ببینه هه‌م مه‌سیر ئینقلاب، ئایا موسه‌لله‌ت ئه‌بن به مل ئێمه؟ ئه‌مه چتێ نه‌بوو ئه‌ونه ئهرزشدار بێ، ئه‌ونه قه‌وی بێ، ئیحتمالهکهی له زیهنما.
چون ئه‌و باره‌که‌ی قه‌تعی بوو، که ئه‌گه‌ر موبارزهمان نهکردای، موسه‌لله‌ت ئهبوونو قه‌تڵ عام ئێمه‌یان ئه‌کرد. چونکه ئه‌و باره‌که‌ی قه‌تعی بوو، ئه‌م بارهکهیتری زه‌عیف بوو له زیهنما، ئه‌م بارهکهیم هه‌ر نه‌وت. وه‌لێ هه‌ر له دڵما بوو هێشتا، ئیحتمال هه‌س ئه‌گه‌ر موبارزهیش بکه‌ین، حه‌تتا بو کوللی ئینقلابیش، کوللی ئینقلابی ئیرانیش، ئه‌م گوروهگهله موسه‌لله‌ت بوون به سه‌ریا، گشتی داگیر بکه‌ن، قه‌تڵ عام موسلمانگهل بکه‌ن، په‌س بۆ کوردستانیش هه‌ر مه‌تره‌ح بوو له زیهنما. وه‌لێ ئه‌مه وا نه‌و ئه‌ونه جیددی‌و موهیم بێ له زیهنما، وه‌ک ئه‌و ئیحتمالهکهیتر، که که قه‌تعی بوو، یه‌قینی بوو که ئه‌گه‌ر موبارزه نه‌که‌ین، وا موسه‌لله‌ت ئه‌بن به سه‌ر کوردستانا. وه سانیه‌ن وه‌ختی ته‌کلیف بوو بۆمان، یه‌قینی بوو که ئه‌شێ هه‌مراه بین له ته‌ک موبارزا، له ته‌ک به‌عزێ دهلیلگهلتریشا که وتم ئیسه حه‌ز ناکه‌م بێژمی، له‌وه‌و دوا کاکه حسن ئه‌زانم بووه له جهلهسهکا، مه‌یلی بوێ، بۆ که‌سگه‌لێ وا به مه‌سله‌حه‌ت بزانێ راجع به زهرهرگهلی که ئه‌هل سوننه‌ت ئه‌یکا، ئه‌گه‌ر موبارزه نه‌کا له گه‌ڵیانا، ئه‌گه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت بوو ئیسه گه‌ره‌کمان نیه، مهجموعهن نه‌بوونه‌که زه‌ره‌ری یه‌قینی بوو. ـ هه‌مراه نهبوونهکهـ، وه‌لێ هه‌مراه بوونه‌که ئیحتمالی بوو.
بنابهرئین ته‌کیه له سه‌ر یهقینهکه ئه‌شێ بکرێ، نه ئیحتمالیهکه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌سویب کرا ده‌سه جه‌معی، که به‌ڵێ واجبه له سه‌ر ئێمه ئه‌شێ هه‌مراه بین له‌ته‌ک ئه‌م موبارزاتاو، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران گشتی هه‌مراه بکه‌ین. ئه‌مه یه‌ک مه‌سئه‌له.
له‌وه‌و دوا، ئه‌مه ته‌کلیف سانه‌وی بو، لا دان بو له مه‌سیری ئه‌سڵی خۆمانه، ئه‌وه وا به ئیستلاح ئیمڕۆ پێی ئه‌یژین: ئیستراتژی، حه‌تتا شایه‌د بانتریش بێ، پله‌ی ئهساسیترو ئوسولیتر له ئیستراتژی. خولاسه خه‌تی ئه‌سڵی، ئه‌سڵی عنوانهکهی خۆمان ئه‌وه‌سه، خهتو مه‌سیری ئه‌سڵی ویل کراوه. کار بوو به شتێ‌تر. له‌ناو نامه‌ی ئهووهڵیشا تهوزێحکم بۆتان داوه. خه‌تای من بووه، که ئێوه ئه‌م گشته گرفتاریتانه بۆ پێش هاتووه.
له‌وه‌و دوا، ئه‌مه ته‌کلیف سانه‌وی بو، لا دان بو له مه‌سیری ئه‌سڵی خۆمانه، ئه‌وه وا به ئیستلاح ئیمڕۆ پێی ئه‌یژین: ئیستراتژی، حه‌تتا شایه‌د بانتریش بێ، پله‌ی ئهساسیترو ئوسولیتر له ئیستراتژی. خولاسه خه‌تی ئه‌سڵی، ئه‌سڵی عنوانهکهی خۆمان ئه‌وه‌سه، خهتو مه‌سیری ئه‌سڵی ویل کراوه. کار بوو به شتێ‌تر. له‌ناو نامه‌ی ئهووهڵیشا تهوزێحکم بۆتان داوه. خه‌تای من بووه، که ئێوه ئه‌م گشته گرفتاریتانه بۆ پێش هاتووه.
خه‌تاکه‌ی من مهراحلیکی هه‌یه، مه‌رحه‌له‌ی ئه‌ووه‌ڵی ئه‌مه بوو، که که‌وتینه ناو ئه‌م ته‌کلیفه سانه‌ویه، نه به عونوانی ئه‌م خه‌تا، یانی: خه‌لاف، نه، یانی دێته‌وه سه‌ر من،ـ خه‌تای کوردی خۆمانـ، من عاملی بووم که که‌وتینه ناو موبارزهو هه‌ماهه‌نگ موبارزه بووین. له ئێره‌وه موشکلات دروس بوو، بۆ هاوڕێگهل. چونکه ئه‌مه نییه ته‌کلیفی ئێمه چتێ‌تر بوو. ئه‌و وه‌خته هه‌ر ئیسه که ئێژم، ئه‌و وه‌خته کارمان، وه‌زیفه‌مان فه‌قه‌ت دهعوهتو ته‌زکیه بوو، هیچیتر، چه هاتینه ناو موبارزه.
ئه‌مه له منه‌و بوو، خه‌تای که‌س نه‌بوو، هیچکه‌س. تهسویبیان کرد، به‌ڵێ، وه‌لێ هیچکه‌س له‌م تهسمیمگیریهدا ده‌خاڵه‌ت ئهووهڵیهی نه‌بوو، ئه‌مه یه‌ک.
دوو: له‌و دوا، وه‌ختی هاتینه ناو موبارزه، دووباره هه‌ر به نه‌زه‌ر من بوو، ئه‌و که‌یفیه‌ت گوراننگهله، زه‌عیف کردن، قهویکردن، جه‌هه‌ت گورانن له موبارزا، به هیچکامتان مه‌ربووت نه‌بوو، هیچ کامتان مهسئولو موقهسسر نین تێیدا. ئه‌گه‌ر پێی بێژین قوسور، دووباره هه‌ر به من مه‌ربووت بوو. له‌و دوا، ئه‌و ئهننازه موقاومه‌ته سه‌رسه‌ختانه له‌به‌رابه‌ر گروهگهلهوه، ته‌سلیم نه‌بوونه. سازش نه‌کردنه له بهرابهریانهوه. قوسورینییه، ئه‌گه‌ر پێی بێژین قوسور، وتم عورفی ئێژم، وه‌ڵڵا وام ته‌سه‌وور کردوه، ته‌کلیف شه‌رعی خۆم بووه، دوباره هیچ کامی نایتهو، که ئه‌و گشته له عهزیزگهلمان- مه‌گه‌ر خوا بزانێ چه‌نێ، چون وه‌ک به‌عزێ ئهحزابو گروهگهل نه‌بین، حهساوو شوماره به ده‌سمانه‌وه بێـ. خوا ئه‌زانێ چه‌نێک شکهنجهکوژ بوون، یه‌ک دانه له گۆڕگه‌لی جه‌معی، ـ بروجێردی بوو ئه‌و وه‌خته فه‌رمانده‌ی، خۆی وتی که‌شفم کردوه له ڕێگه‌ی سه‌ڵواتئاوا له سنهوهـ چل نه‌فه‌ر...
کاکه محی ئازه‌رپیرا ـ ده‌ره‌جه‌ی عالی بێـ چل نه‌فه‌ر یه‌ک جێگه، دوای ئه‌نواع شکهنجهگهل، زنده به گۆڕ کران‌و خاک کێشرا به‌سه‌ریانا. که ئه‌و کاکه مه‌حیه تیانا بوو... ئه‌وه له یه‌ک جیا بوو، ئیتر نازانم، خوا ئه‌زانێ چه‌نێک کوژران به ئه‌نواعی جۆرگهل موختهلف. ته‌سمیمی به هیچ که‌س مه‌ربووت نه‌بوو. هه‌ر به من مه‌ربووت بوو.
له‌وه‌و دوا، وه‌ختێک تماشا ئه‌که‌م، حوکومه‌ت ئه‌و چتگهله وا قه‌رار وایه یه‌ک ئینقلابی ئیسلامی موتهناسبی ئه‌م زه‌مانه، ـ چونکه ئیسلام بۆ هه‌ر زه‌مانێ موته‌ناسب ئه‌و زه‌مانه، به‌رنامه‌ی هه‌یه‌ـ، موته‌ناسب ئه‌م زه‌مانه، ئه‌بێ ئیجرای بکه‌ن، چه ئیجرای ناکه‌ن، به‌ڵێ، خوب گرفتار بوون، ده‌ردی سه‌ریان فره بوو، وه‌لێ به‌و جۆره وه‌ک یه‌کێ له نامهگهلا نووسیومه، باشه، عه‌مه‌ل نیه، قانونه‌که‌ی ببێ ئه‌قه‌ل.
قانوونه‌کانی به‌راسی به‌راسی ئینقلابی بێ، ئینقلابێک ئیسلامی، وه‌ختی تماشا ئه‌که‌م ئه‌مه ناکه‌ن ده‌سم کرده شیدده‌ت به‌رخورد له ته‌ک ئه‌وانا. ئه‌ویش وه‌ڵڵا هیچ که‌س مه‌سئوولی نییه.
حه‌تتا ئه‌گه‌ر مایه‌ی شه‌رعیشی پێ به‌ی، یانی گوناهـ بێت‌و قابل عیتاب بێ له‌به‌رابه‌ر خواوه ئینسان، به خوای موته‌عال، هیچ که‌س مه‌سئوولی نییه، فه‌قه‌ت من مهسئوولم. من بووم که گهیانمه ئه‌وه، که ببێته به‌رخوردو موبارزه‌ی توند‌و خهشنو تهحقیرئامیز نیسبه‌ت به حوکومه‌ت.
ئه‌م مه‌جموعه به‌رنامه‌گه‌له، که گشتی من بووم تهسمیمم گرتووه، وه ئه‌گه‌ر قوسور ببێ موتهوهججه من ئه‌بێ، ته‌قسیر ببێ، گوناهو عوقوبهتی، ها به مل منه‌وه. ئه‌گه‌ریش به ئومید خوای موته‌عال ئیجرای خه‌تی دین بێ به ئیخلاسه‌وه انشاءالله بۆ ئه‌وانه که عهزاویان کێشاوه به ئیخلاسه‌وه له ڕێی خواوه شه‌هید بوون، ئه‌و هیچ، ده‌ره‌جه‌یان فره عالیهو به‌رزه، حه‌تتا ئه‌گه‌ر منیش هیچێکم نه‌کێشا له‌و ئهییاما، له‌و زه‌جرو عهزابگهله وا عهزیزگهل کێشاویانه، من به ئیخلاسه‌وه ئه‌و چتگهله که حاڵیم بووه وتبێتم، ئه‌م گشته عهزابو ده‌دری سه‌رو شکه‌نجه‌و زیندانمه ته‌حمیل کرد به موئمینگهلی خاسو به‌نده‌گه‌لی خۆشه‌ویستی خوای موته‌عال،ـ یا خوا وا بین گشتمان. یا خوا گشتان وا بن، گشتمان وا بینـ. گشتی هه‌ر به من مه‌ربووته، سهوابیشی بێ، ته‌بعه‌ن هه‌ر من سهوابیشم هه‌س. سه‌واب ئه‌مه که بهندهگان خوام داوه به کوشت. جا ئیتر نازانم، حه‌ساوی بکه‌ن، به عه‌قل ده‌ر دێ، حه‌ساو ئه‌مه بکه‌ن بهندهگان خوا شکه‌نجه‌و ئازار‌و زندانو ئه‌مان ببینن، سهوابیشی ببێ، به‌ڵێ ئه‌سڵ بو ئهوانهسه وا موسته‌قیم عهزاوهکانیان دیووه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر به‌راسی سه‌وابی بێ، به حه‌سب نییهتو سیححه‌ت، دووباره من به‌هره‌م هه‌س. جا ئیتر ئینسان خۆی‌و به‌ختی، ئینسان، چه‌نێ سه‌داقه‌ت‌و ئیخلاسی بێ. ئه‌مما ئاساری دنیایی، ئه‌مه ئهرزیابیه ئه‌سڵیه‌که‌یه، ئاساری دنیایی.
کاکه گیان! ئه‌گه‌ر ئینسان که‌وته ناو خه‌تی زه‌روره‌ت، ناو ته‌کلیف سانه‌وی، خه‌تی ئه‌سڵی خۆی گوم کرد، که‌مێک دوره‌و که‌وت، ئیحتمال ئه‌وه نیه دهردیسهرو به‌ڵای فره‌ی بۆ پێشبێ. دهردیسهرو به‌ڵاگه‌لی زاهیری نایژم، دهردیسهرو به‌ڵاگه‌لی که مه‌عموله‌ن له ئینحرافی خه‌تدا پێش دێ، روحی، قه‌زیه‌ی خۆی، زیهنی حه‌تتا، ئیحتمالی که‌مه. وه‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌ونه ڕوی هه‌ر چیه‌ک چاویش به‌رزه‌وه کا، دوربینیش بنێته چاویه‌وه، چه خه‌ته ئه‌سڵیه‌که‌ی دیار نیه، ئه‌مه ئیتر واوهیلاس.
ئیتر یه‌کجار یه‌کجار موشکڵه، ئه‌م ئینسانه دوچاری ئه‌نواعی سهدهمات ـ له بهراـ له ده‌رون خۆیه‌وه نه‌بێ، چونکه نییه له‌بان خه‌ته‌وه، ئه‌وه وا ئه‌منیه‌ت‌و ئه‌مان ئه‌وا، به ئیراده‌ی خوای موته‌عال به ئینسانی موئمین، حه‌تتا شکه‌نجه کوژیش ئه‌کرێ، هه‌ر ها له ئیحساسی ئهمینیهتو ئه‌مانا، ئه‌وه ئه‌وه‌سه ها له‌بان ڕێیه ئهسڵیهکهیهو، ڕیهی خواوه. ئیسه له به‌ر زه‌روره‌ت لای داوه، ئه‌و زهوابته ئه‌سڵیه حاکم نیه له زیندگیا، له فکریا، له قهلبیا، له شعوریا، ئه‌م مهسائله گوزه‌را، که ته‌کلیف سانهویهکه حاکمه به مل فکرو شعوریا، ده‌ی مه‌علومه که فکرو شعوری سالم نابێ.
ئه‌مه‌یشه به‌ته‌وری خولاسه تهبهعاتو ئاساری ئه‌مه، که ئێمه له خه‌ت ئه‌سڵیمان به ئیحساس تهکلیفێکهوه که بوومان، لاماندا، که‌وتینه ناو ئائه‌م موشکڵاته که ئیشاراتێکم پێ‌کرد، نهتیجهیشی ئه‌وه بوو که ئه‌م گشته باره سه‌نگینه زیهنیو قهلبیگهله دروس بوو بۆمان.
یه‌کێکی بو خۆم بێژم، له گشتان پیرترم، خوا سهعادهتمهندتان کا، وه‌ڵڵا که‌مو زیادی عومر هیچ نیه، نه‌وه‌ڵڵا، خوا عومر به‌ره‌که‌تدارتان پێ‌بدا، ئیتر که‌یف خۆیه، به خوا یه‌ک ساڵ به‌ره‌که‌تدار عومرت ببێ، خاستره له میلیۆنێ ساڵ بێبه‌ره‌که‌ت. خوا عومری گشتمان به‌ره‌که‌تدار کات، گشتان جوانن، به سهعادهتمهندی، فره عه‌جایب نییه بۆ ئینسان، جوان که‌م دوچار ئیشتباهـ بێ. خوا شاهیده، وه‌ختێ دائه‌نیشم ئه‌رزیابی ئه‌که‌م، نه‌وعه ئشتباگهل عه‌مه‌لیش نه!ـ مه‌نزورم ده‌رد قهلبیهـ، نه‌وعه دهردگهل قه‌لبی خۆم گرفتاری بووم له‌و ئهییاما، به‌و گشته ته‌جروبه‌و، که موسنترین گشتتان بووم، ورده ورده بوم ده‌ر ئه‌که‌وت خۆم، مینجومله دانه‌یکی له کرماشانا ده‌رکه‌وت بۆم.