بسم الله الرحمن الرحیم
عه‌رزت بێ هه‌رچه‌ند به ته‌ناسوبی وه‌خت‌و به‌رنامه‌و نه‌واره‌که، وام به سه‌حیح زانی که ئه‌و میقداره به‌حسه وا ووتومانه به‌سمان بێ، وه‌لێ شتێ که خۆم له نه‌زه‌رما بوو، ئێوه پێشنه‌هادی ئه‌که‌ن به جێگه‌س، با موخته‌سه‌رێکیش بێ باسی لێبکه‌ین.
مه‌سه‌له‌که مه‌ربووته به‌م مانگه موباره‌که که ها وه ڕێگه‌وه، ئه‌گه‌ی؛ مانگی نوور! مانگی به‌ره‌که‌ت‌و ڕه‌حمه‌ت؛ مانگی ڕه‌مه‌زان، مانگی که «لیلة‌القدر»ی ها تێدا،خاستره له هه‌زار مانگ، ئه‌وه عه‌ده‌دی ده‌قیق نی‌یه، یانی له هه‌رچێ شته.
ئه‌وه‌یشه ره‌حمه‌تی ئیلاهیه که ته‌عینی نه‌فه‌رمووه. ئه‌و شه‌وه موباره‌که وا ئه‌و نووره له لای خواوه هات بۆ به‌شه‌ر، کام شه‌و له ڕه‌مه‌زان بوو؟ وه زاهیریش ئه‌وه‌سه ها له‌و ئه‌واخێرێو‌ه، بۆ؟ چونکه ئه‌گه‌ر ته‌عینی بفه‌رمووایه فڵانه شه‌وه، به‌شه‌ری ته‌مه‌ڵ و غافڵ مومکین بوو گشت ڕه‌مه‌زانه‌که به غه‌فڵه‌ت بداته سه‌ر، ئه‌و شه‌وه چکێ بکه‌فێ له خۆ‌ی، ده‌ی ئه‌و له خۆ که‌فتنه فایده‌ی نی‌یه، چکێ ئاماده‌گی قه‌بلی په‌یا کا، حه‌تتا بۆ کارگه‌لی عه‌مه‌لی، بۆ فهعالیهتگهلی عه‌مه‌لی، ئینسان تا بڕێک ته‌مرین و ئاماده‌گی قه‌بلی نه‌بێ، باش ناتوانی کارێ عه‌مه‌لی ساده که تۆزێ سه‌نگین بێ ئه‌نجامی بدا، ئینجا بگه‌یته ئه‌وه که به‌رنامه‌یه‌ک ده‌رونی و قه‌لبی بێ بۆ ئه‌وه که مه‌وجوودێ دووپا ببێته ئینسان. ئه‌وه له کوێ و فهعالیهتگهلی به‌ده‌نی له کوێ؟
دیاره که هه‌ر وا یه‌ک له‌حزه بکه‌فێته خۆ‌ی، شه‌و مه‌سه‌له‌ن بێژین بیست‌و یه‌کوم، بیست‌وسووه‌م، هه‌ر چێک، ته‌سمیم بگرێ بێژێ با ئیمشه‌و ئیتر زینگ بێ شه‌وم، ئه‌حیای که‌مه‌وه، ده‌ره‌قه‌ت نایێ، تا له به‌را خۆ‌ی ئاماده نه‌کردبێ، له به‌ر ئه‌م رازه که‌فتۆته ئه‌واخر «لیلة‌القدر» ته‌عینیش نه‌کریاگه. با ئه‌و ئه‌وایل ڕه‌مه‌زانه چکێ خۆمان پوخت که‌ین و ئاماده بکه‌ین، بتوانین له «لیلة‌القدر» به‌هره گرین.
چه بێژم له باره‌ی «لیلة‌القدر»ه‌و!! چه‌س که «خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ» ته‌واو عومری به‌شه‌ر بگره نه‌زه‌ر له‌و وه‌خته‌وه حه‌زره‌تی ئاده‌م و حه‌زره‌تی حه‌وا -سلام الله علیهما- خه‌لق بوون، هه‌ر بێ به‌ره‌و خوار، قه‌رن‌ها، قه‌رن‌ها، قه‌رن‌ها، گشتی به عینوانی فه‌تره‌یه‌ک له حه‌یاتی به‌شه‌ر حه‌ساو که، تا ئه‌و له‌حزه، وا نووری قورئان هاته خواره‌وه بۆ به‌شه‌ر، عاتفی نایژم، مه‌نتقی ئێژم، مه‌جموعی ئه‌و حه‌یاته که بوویه به‌شه‌ر، گشتی پڕ له نوور، پڕ له به‌ره‌که‌ت، پێغه‌مبه‌رانی (علیهم الصلاة والسلام) په‌یامبه‌ری ڕه‌حمه‌ت بوون، هاتوون بۆ خۆشبه‌خت کردنی به‌شه‌ر، وه‌لێ هێشتا گشتی حه‌ساو بکه‌یت‌و بی‌یه‌یته یه‌ک‌و، یه‌ک نووری لێ دروس که‌ی، له به‌رابه‌ر ئه‌و نووره وا له «لیلة‌القدر» نازڵ بوو بۆ قه‌لبی موباره‌کی موحه‌ممه‌د (ص)، ته‌قریبه‌ن وه‌سه لامپێ بوچکه‌له له به‌رابه‌ر -نایژم خۆره‌تاوه‌وه-، له به‌رابه‌ر لامپێ فره‌فره پڕ نووره‌وه. ئه‌مه به عینوانی یه‌ک مه‌سئه‌له‌ی عاتفی له ڕووی مه‌حه‌ببه‌ته‌وه بێژم، نایژمی وه‌ختێ ئیستدلالی بۆ بکه‌یت‌و و به‌رره‌سی تاریخ حه‌یاتی به‌شه‌ر بکه‌یت‌و، به‌شه‌ر که‌ی خاس بووه؟ که‌ی خراو بووه؟ چ شتگه‌لێ باعیسی خراوی بووه؟ ئه‌و گشته کۆڵۆڵی و به‌دبه‌ختی و شه‌ڕو شۆڕو زوڵم‌و ناحه‌ساوگه‌له لایه‌که‌وه، کاخ و ده‌م و ده‌زگاگه‌ل بریانه‌سه ئاسمانا به زه‌حمه‌ت و ره‌نجی هه‌زاران و میلیۆن‌ها ئینسان -موسته‌قیم و غه‌یره موسته‌قیم-، له لایه‌که‌وه هه‌زاران و میلیۆن‌ها ئینسان له بان خاک نه‌مناکه‌و زینده‌گیان کردگه، له‌وه دوا ئه‌م به‌شه‌ره له کتوپڕا نوورێکی پێ که‌فتووه. ئه‌م فاسله‌گه‌له له به‌ین چووه، پاکه‌و بووه‌سه و خۆش بووه، ڕه‌وابێت سه‌میمانه بووه. ئاوا خاس ته‌ماشا تاریخ بکه‌ی خاسیه‌کان و خراویه‌کان، خه‌یره‌کان و شه‌ڕه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنی، ته‌ماشا ئه‌که‌ی هه‌ر چێ خه‌یر و نوور ها‌تووه بۆ به‌شه‌ر فه‌قه‌ت به وه‌سیله‌ی پێغه‌مبه‌ران (ع) بووه، به‌ڵێ ئینسانگه‌لیش بوون مووسلێح، خه‌یرخاهـ، دڵسۆزی خه‌ڵک، له غه‌یری پێغه‌مبه‌ران، به‌عزێک موسته‌قیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران و به‌عزێکیش نه‌وه‌ڵڵاهـ موسته‌قیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌وان نه‌وون، هه‌ر وا خه‌یرخاهێک بوون بێ ته‌عه‌ههوود نێسبه‌ت به دینێک، واقه‌عه‌ن دڵسۆزیش بوون، خه‌یرخاهـ بوون. وه‌لێ خاس ئینسان بناسیت و مه‌سائێل و ته‌حه‌وولاتی ئینسان ته‌شخیس بده‌ی، ئه‌وینی هه‌ر وا ئه‌وانه له سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه رۆیبوون و ئیسلاحیان کردوه، هه‌ر مه‌ربووته به خودی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام).
دیاره که هه‌ر وا یه‌ک له‌حزه بکه‌فێته خۆ‌ی، شه‌و مه‌سه‌له‌ن بێژین بیست‌و یه‌کوم، بیست‌وسووه‌م، هه‌ر چێک، ته‌سمیم بگرێ بێژێ با ئیمشه‌و ئیتر زینگ بێ شه‌وم، ئه‌حیای که‌مه‌وه، ده‌ره‌قه‌ت نایێ، تا له به‌را خۆ‌ی ئاماده نه‌کردبێ، له به‌ر ئه‌م رازه که‌فتۆته ئه‌واخر «لیلة‌القدر» ته‌عینیش نه‌کریاگه. با ئه‌و ئه‌وایل ڕه‌مه‌زانه چکێ خۆمان پوخت که‌ین و ئاماده بکه‌ین، بتوانین له «لیلة‌القدر» به‌هره گرین.
چه بێژم له باره‌ی «لیلة‌القدر»ه‌و!! چه‌س که «خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ» ته‌واو عومری به‌شه‌ر بگره نه‌زه‌ر له‌و وه‌خته‌وه حه‌زره‌تی ئاده‌م و حه‌زره‌تی حه‌وا -سلام الله علیهما- خه‌لق بوون، هه‌ر بێ به‌ره‌و خوار، قه‌رن‌ها، قه‌رن‌ها، قه‌رن‌ها، گشتی به عینوانی فه‌تره‌یه‌ک له حه‌یاتی به‌شه‌ر حه‌ساو که، تا ئه‌و له‌حزه، وا نووری قورئان هاته خواره‌وه بۆ به‌شه‌ر، عاتفی نایژم، مه‌نتقی ئێژم، مه‌جموعی ئه‌و حه‌یاته که بوویه به‌شه‌ر، گشتی پڕ له نوور، پڕ له به‌ره‌که‌ت، پێغه‌مبه‌رانی (علیهم الصلاة والسلام) په‌یامبه‌ری ڕه‌حمه‌ت بوون، هاتوون بۆ خۆشبه‌خت کردنی به‌شه‌ر، وه‌لێ هێشتا گشتی حه‌ساو بکه‌یت‌و بی‌یه‌یته یه‌ک‌و، یه‌ک نووری لێ دروس که‌ی، له به‌رابه‌ر ئه‌و نووره وا له «لیلة‌القدر» نازڵ بوو بۆ قه‌لبی موباره‌کی موحه‌ممه‌د (ص)، ته‌قریبه‌ن وه‌سه لامپێ بوچکه‌له له به‌رابه‌ر -نایژم خۆره‌تاوه‌وه-، له به‌رابه‌ر لامپێ فره‌فره پڕ نووره‌وه. ئه‌مه به عینوانی یه‌ک مه‌سئه‌له‌ی عاتفی له ڕووی مه‌حه‌ببه‌ته‌وه بێژم، نایژمی وه‌ختێ ئیستدلالی بۆ بکه‌یت‌و و به‌رره‌سی تاریخ حه‌یاتی به‌شه‌ر بکه‌یت‌و، به‌شه‌ر که‌ی خاس بووه؟ که‌ی خراو بووه؟ چ شتگه‌لێ باعیسی خراوی بووه؟ ئه‌و گشته کۆڵۆڵی و به‌دبه‌ختی و شه‌ڕو شۆڕو زوڵم‌و ناحه‌ساوگه‌له لایه‌که‌وه، کاخ و ده‌م و ده‌زگاگه‌ل بریانه‌سه ئاسمانا به زه‌حمه‌ت و ره‌نجی هه‌زاران و میلیۆن‌ها ئینسان -موسته‌قیم و غه‌یره موسته‌قیم-، له لایه‌که‌وه هه‌زاران و میلیۆن‌ها ئینسان له بان خاک نه‌مناکه‌و زینده‌گیان کردگه، له‌وه دوا ئه‌م به‌شه‌ره له کتوپڕا نوورێکی پێ که‌فتووه. ئه‌م فاسله‌گه‌له له به‌ین چووه، پاکه‌و بووه‌سه و خۆش بووه، ڕه‌وابێت سه‌میمانه بووه. ئاوا خاس ته‌ماشا تاریخ بکه‌ی خاسیه‌کان و خراویه‌کان، خه‌یره‌کان و شه‌ڕه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنی، ته‌ماشا ئه‌که‌ی هه‌ر چێ خه‌یر و نوور ها‌تووه بۆ به‌شه‌ر فه‌قه‌ت به وه‌سیله‌ی پێغه‌مبه‌ران (ع) بووه، به‌ڵێ ئینسانگه‌لیش بوون مووسلێح، خه‌یرخاهـ، دڵسۆزی خه‌ڵک، له غه‌یری پێغه‌مبه‌ران، به‌عزێک موسته‌قیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران و به‌عزێکیش نه‌وه‌ڵڵاهـ موسته‌قیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌وان نه‌وون، هه‌ر وا خه‌یرخاهێک بوون بێ ته‌عه‌ههوود نێسبه‌ت به دینێک، واقه‌عه‌ن دڵسۆزیش بوون، خه‌یرخاهـ بوون. وه‌لێ خاس ئینسان بناسیت و مه‌سائێل و ته‌حه‌وولاتی ئینسان ته‌شخیس بده‌ی، ئه‌وینی هه‌ر وا ئه‌وانه له سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه رۆیبوون و ئیسلاحیان کردوه، هه‌ر مه‌ربووته به خودی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام).
موسلێح‌گه‌لی‌تریش هاتوون هه‌ر چێکیان کردگه هه‌ر ئه‌سه‌ری ئه‌وانه گه‌یوه‌ته ناو به‌شه‌ر. ساده شتێک بێژم براکانم، عه‌زیزه‌کانم! ئه‌مه به ته‌واو یه‌قینه‌وه ئێژم، زه‌رره‌یه‌ک عاتفه‌ی تیا نی‌یه، به خوای موته‌عال نیگاهـ و ڕوانینی خه‌یرێک، که‌لیمه‌یه‌کی خه‌یرێک له زوان مولحێدێکه‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه، ئیللا ئاساری پێغه‌مبه‌رانه -مولحید ئێژم- مولحیدێک که ئینکار خوا‌و ته‌واو پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) ئه‌کا. ئه‌گه‌ر جارێک، ڕوانینێکی خه‌یری بوو بۆ ئینسانێک، که‌لیمه‌یه‌کی خێرێکی ووت به ئینسانێک، تماشا ئه‌که‌ی ئه‌جر و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ته‌که‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رانه (علیهم الصلاة والسلام).
ئه‌وه ئه‌سه‌ری ئه‌وانه، بۆ؟ (ها زوو به‌ر له ئینقلاب بوو له‌م بابه‌ته‌وه که موقایسه‌ی عیلم و ئیمانمان ئه‌کرد. به‌حسێکم کرد وابزانم به‌ڵێ له‌م نامه‌ی ئه‌خێره راجیع به‌و کتابه وه‌زعیه‌تی ئاخرو ئه‌مانه نوسیوومه مێقدارێک له سابقه‌که ئه‌و وه‌خته باسمان کردوه) وه‌ختێ ڕێگه‌ی شه‌ڕڕێک ئینسانێ یا ئینسان‌گه‌لێک دائه‌مه‌زرێنین، ئه‌مه به ته‌ور ته‌بیعی ئیستمرار په‌یا ئه‌کا مه‌گه‌ر وه‌ختێ شتێ بێ سه‌دد دروس کاو له به‌ینی ببا.
پێغه‌مبه‌ران بوون (علیهم الصلاة والسلام) کاریان کردوه هه‌ر چێ توانیویانه گرتگیه له هه‌ر ئه‌ندازه له هه‌ر مێقدارێک له ناو به‌شه‌را، خه‌یر و نووریان هاوردوسه‌وه دووباره بۆ ناو به‌شه‌ر.
ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بوایێ ده‌ی به‌شه‌ر دوا بڕیاو هه‌ر به‌شه‌ر ئه‌ڕویێ‌و هه‌ر هه‌ر به‌شه‌ر به باری شه‌ڕا ئه‌ڕوێ، کرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) نه‌وێ ڕۆژ به ڕۆژ خراوتر ئه‌بێ، ده‌ی زه‌رره‌یه‌ک ئیتر ته‌حه‌وولی ته‌بیعی خه‌یر نابینی، وای لێ دێ، زه‌رره‌یه‌ک ئیتر خه‌یر له باتن و زاهێری ئینسانێکا ناوینی که‌لیمه‌یه‌ک خه‌یر نایته زوانێ، ڕوانینێک به خه‌یرو ناوێنی، ئه‌وه ئه‌بێته مه‌وجیب ئه‌وه که مولحێدێک ڕێی ئه‌که‌فێ له‌وه شتێک بێژێ که به‌شه‌ریه‌ت پێی ئێژێ خاسه، ئه‌وسه چونکه به‌شه‌ریه‌ت به بۆنه‌ی ته‌علیم پێغه‌مبه‌رانه‌وه (علیهم الصلاة والسلام) ئێژێ فڵانه شت خاسه، وه ئیللا ئه‌گه‌ر ته‌علیماتی ئه‌وان نه‌بوایه، وه‌ختێک ئائه‌و گشته هه‌ر ئه‌لان له دونیای خۆمانا درۆ و فه‌سادو هه‌رچێ شته ڕایجه ئاخیری هه‌ر ئه‌وه ئه‌بووه خاس ئیتر ئه‌سله‌ن ده‌ی ده‌ی.... وای لێ ئه‌هات زووتریش هه‌ر وا بزانم دوای ئینقلاب بوو، راجیع به خاس و خراو ئه‌سله‌ن ئیمکانی نی‌یه مه‌فهوم په‌یا بکا، غه‌یری له ته‌ره‌ف خواوه نه‌وێ.
هه‌رچی بێژی زوڵم ئه‌که‌ی له هه‌ر شتێ مه‌گه‌ر ئه‌وه خوا ته‌عیینی کا ئه‌وه خاسه، ئه‌وه خراوه، ئه‌رزشگه‌لی ئیلاهی‌یه‌ک که پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) ئیبلاغیان کردوه، به به‌شه‌ر که فڵانه شت موسبه‌ت و فڵانه شت مه‌نفی وا جێی گردگه له ناو به‌شه‌را که کابرا فره فره زاڵمیش بێ حه‌ز ئه‌کا خۆ‌ی عادڵ نیشان بدا، فره درۆزنیش بێ حه‌ز ئه‌کا خۆ‌ی راستوێژ نیشان بدا، له‌جیش بێ، خائینیش بێ، موته‌قه‌لله‌بیش بێ، مه‌ردم‌خله‌تێنیش بێ، گرانفرۆشیش بێ، حه‌ز ئه‌کا خۆ‌ی ئینسانێ سالم نیشان بدا، ئه‌وه چه‌س؟ ئه‌وه ئاساری کاری پێغه‌مبه‌رانه (علیهم الصلاة والسلام) جا هه‌ر وا که ئه‌مه ئێژم به ئیددعایه‌ک عاتفی نایژم، به حه‌ساو ئێژمی و ئه‌گه‌ر خاس گه‌ره‌کمان بێ رۆشنی که‌ینه‌وه ته‌واو ته‌واو مه‌نتقی و ئاشکرا، فره توول ئه‌کێشێ هه‌ر به‌و جۆره که ئێژم، ته‌واو ئه‌و گشته نوورو ڕه‌حمه‌تگه‌له، له ته‌ره‌ف خواوه له ئاده‌مه‌وه تا عیسا (علی جمیع الأنبیاء الصلوات والسلام وعلی جمیع الصالحین) حه‌ساوی که‌ی به‌یه‌که‌وه نوورێکی لێ دروست که‌ی له به‌رابه‌ر ئه‌و نووره، وا له‌و شه‌وه موباره‌که «إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ»(دخان: 3) نازڵ بوو بۆ موسته‌فا و موختار‌ی خوا له ناو به‌شه‌را هه‌ر وه‌سه بێژین مه‌سه‌له‌ن لامپێک سیی شه‌معی له به‌رابه‌ر لامپێک پانسه‌د شه‌معی. ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کمان بێ، شتێک بێژین هیچ جه‌نبه‌ی موباله‌غه‌یه‌کی تێ‌یا نه‌بێ به‌ڵکه ئه‌ونه مه‌حکه‌م بێ چکێ لای خواریش بگرین، ئه‌وه وه‌خته ئێژین سیی شه‌مع له به‌رابه‌ر پێنسه‌د شه‌مع حه‌ساویشی که‌ین ده‌ر ئه‌که‌فێ واسه، فره جه‌نبه‌گه‌لی هه‌س یه‌کێکیان ئێژم. «دامت لدینا» ئیمام بوسیری ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خوای لێ بێ «دامت لدینا ففاقت كلَّ معجزةٍ من النبیین إذ جاءت ولم تدمِ» نه هه‌ر موعجێزاتیان، که‌لامه‌کانیان، ئه‌و که‌لامه ئیلاهی‌له‌له وا ها‌تووه بۆیان.... که‌لامه له ئیختیاریان دابووه، نه‌ما. نا هه‌ر به کوللی هیچیه‌کی نه‌ما، یا ده‌سکاری بوو. ئه‌مه ساده‌ترین شتێکه که ئه‌زانین، شتێکه ناپایه‌داره له به‌رابه‌ر شتێک که پایه‌داره وه‌سه حه‌ددی‌ئه‌کسه‌ر ئه‌قه‌ڵ لێبگرین، که‌م له به‌رابه‌ر فره.
بێ‌ئه‌ده‌بی ناکه‌م «استغفر الله» ئه‌وه له به‌ر خراوی به‌شه‌رن، نه‌ماون ناپایه‌دار بوون، نیسبه‌ت به مه‌قامی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) «لا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ...» (بقره 136 و آل عمران 84) ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه له ئیمانا هه‌س وه ئیڵاه ته‌فازۆلی ده‌ره‌جات «فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ مِنْهُمْ» (بقره:253) ئه‌وه به خوا مه‌ربووته، ئێمه وه‌زیفه‌مان ئه‌وه‌سه، گشت ئه‌زانین سه‌رچاوگه‌ی خه‌یر و نوور بوون موبه‌للیغی ره‌حمه‌تی خوا بوون بۆ به‌شه‌ر، هه‌زار جار ئیمانم هه‌س، ئاده‌میش، هه‌روه‌ک ئیمانم هه‌س به موحه‌ممه‌د (ص) ده‌ی جا ئاده‌مێک که ئه‌ووه‌لین ره‌سوڵه له ناو به‌شه‌را مه‌علوومه چه‌نێک مه‌سائێلی ساده و ئیبتدایی له ته‌ره‌ف خوا بۆ ها‌تووه، که‌ی موقایسه ئه‌کرێ له ته‌ک قورئانا، وه‌لێ بۆ من له ئیمانا چ فه‌رقی نی‌یه، ئه‌و ئه‌ندازه که وه‌حیی هه‌ر کام له پێغه‌مبه‌ران، بۆ من حوججه‌ته، قورئانیش هه‌ر وا حوججه‌ته، (ئه‌ویشه به‌حسێکه) نا قورئان ناسخ نی‌یه بۆ ئه‌دیان، نا، قورئان نیسبه‌ت به شه‌رایعی تر عه‌ینه‌ن وه‌سه نیسبه‌تی ئه‌حکام خۆ‌ی نیسبه‌ت به خۆ‌ی، گشت ئه‌وانه حوججه‌تن، شه‌رایعی تر به‌شه‌رتێک که موتمه‌ئین بێ، فه‌قه‌ت قورئان «موهه‌یمێنه بۆ نه‌سخی به‌عزێ له ئه‌حکام» (ئه‌م نوکته‌یکمان ووت خاس موته‌وه‌ججێ بن...) ته‌وه‌ججوهتان کرد! نا ئه‌دیانی تر به‌تاڵه‌وه نه‌بووه، ره‌ساڵه‌ت‌گه‌لی‌تر باتڵ نی‌یه، توممه‌تگه‌ل‌تر باتڵ نین، ته‌فاوه‌تی ته‌کلیف، جا ئایه‌ی قورئانیش ئه‌وه، بۆ خودی ته‌ورات ئه‌فه‌رمێ «ِبمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ»(مائده:44) له باره‌ی ته‌وراته ئه‌فه‌رمێ چون حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (ص) خاتم پێغه‌مبه‌ران و موعجێزه‌ی ئه‌وه تا قیامه‌ت باقی‌یه وه‌لی موعجێزه‌ی پێغه‌مبه‌رانی تر ده‌وامی نی‌یه. ئه‌فه‌رمێ «إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالأَحْبَارُ [له‌وه دوا یانی نه‌سله‌کانی تر] بِمَا اسْتُحْفِظُوا [هه‌ر ئه‌وه‌نده] مِنْ كِتَابِ اللَّهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ فَلا تَخْشَوْا النَّاسَ وَاخْشَوْنِي وَلا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَناً قَلِيلاً وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْكَافِرُونَ» (مائده:44)
هه‌ر ئه‌وه‌نده، ئه‌وان ئه‌وه‌نده مه‌سئولییه‌تیان بووه، خۆ گشتی کامڵ نه‌گه‌یسه ده‌ستیان، ئه‌و مێقداره وا حه‌فازه‌تی کتێبیان کردگه، ئه‌وان پێی مه‌سئوولن، له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌مه که چوونکه ته‌غیرو ته‌حریف بووه له «کُتُب»دا، ئیتر ره‌ساڵه‌تی پێغه‌مبه‌ران باتڵه، ئه‌مه قسه‌ی غه‌ڵه‌تێکه، هیچکام له‌مانه... هیچ دیانه‌تێک نه‌سخه‌و نه‌ووه، هیچ ره‌ساڵه‌تێ باتڵ نه‌ووه، نه‌بووه، گشتی موعته‌به‌ره‌و حوججه‌ته، ئه‌مما قسه له مێقداری سه‌لامه‌تیانه. وه بۆ که‌سانێک که زیاتر حاڵی ئه‌وون و زیاتر به‌ڵه‌دن، ته‌کلیف فه‌رق ئه‌کا نیسبه‌ت به‌وانه [به‌سه‌ر چاو منیش نه‌زه‌رم واسه که زوو ته‌وای بکه‌م بان چاو ئه‌لئان] ئه‌وانه وا خاس‌تر ئه‌زانن ته‌کلیفیان زۆرتره، هه‌ر له داخڵی ئیسلاما، که‌سێک که ئه‌زانێ ئه‌و مایعه ئاوه، ئه‌و مایعه شه‌راوه ته‌کلیفی فه‌رق ئه‌کا له ته‌ک ئه‌و که‌سه که نازانێ (هه‌ر دووکی وه‌ک یه‌که) هه‌ر وا که‌سێک که به‌ڵه‌ده له ته‌واو مه‌سائێلی دین تا ئه‌و که‌سه که وا به‌عزێک له مه‌سایلی دین ئه‌زانێ فه‌رق ئه‌کا. ده‌ی به‌و جۆره له مه‌جمووعی په‌یره‌وانی ره‌ساڵه‌تی ئیلاهیا که‌سێک که فره‌تر ئه‌زانێ ته‌کلیفی فه‌رق ئه‌کا تا که‌سێ تر که‌متر ئه‌زانێ، نه ئه‌وه وا فه‌قه‌ت چکێ له ته‌ورات یا ئینجیل یا حه‌تتا مه‌سه‌له‌ن وه‌ک (صائبین) ئیسته‌یشه هه‌ر ماوون به خه‌یال خۆیان له ره‌ساڵه‌ت‌گه‌لی‌تر، یا ره‌ساڵه‌ت حه‌زره‌تی یه‌حیا چکێک ئه‌زانن، بێژین ئه‌وه باتڵه -وه‌له‌و له زاتی خۆیشا باتڵ بێ- ئه‌و به ئیخلاسه‌وه، ئه‌ی ئه‌وه‌نده فره، خوای موته‌عال له ئاخره‌تا به حه‌سه‌بی ئیخلاسمان، ئه‌وه‌سه ئه‌فه‌رمێ: «فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ» (مائده:48) و «فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ» (بقره:148) به گشت ئه‌فه‌رمێ: ئه‌ی ئوممه‌ت‌گه‌لی موخته‌لیف باشه ئه‌مه به‌رنامه‌ی ئیلاهی وابووه بۆتان، چ ئه‌و که‌فتوه سه‌ر ئه‌وه، چ ئه‌م که‌فتۆته سه‌ر ئه‌وه، ئه‌ی موسوڵمان، ئه‌ی مه‌سیحی، هه‌ی یه‌هوودی،هه‌ی سائێبی، ئه‌ی ته‌واو ئه‌وانه وا هه‌ن له ره‌ساڵه‌تا! هۆشتان بێ، موسابه‌قه به‌ن له ته‌ک یه‌کترینا به‌مه که هه‌ر که خاس‌تر بێت، ئه‌وه ئه‌رزشتان پێ‌ئه‌دا. فره‌س ئه‌م مه‌سائێله توول ئه‌کێشێ، ئه‌ونه غه‌ڵه‌ته ئه‌م جۆر قسه‌گه‌له ناو موسووڵمان‌گه‌ل راییج بوه، هه‌ر چیی ئۆممه‌ته به باتڵ ئه‌زانن.
ووتی کابرای له‌ک چووه بان مینبه‌ر هه‌ر وا خولاسه‌یه‌ک بێژمی، بۆ ئه‌وه مه‌ردم (عوام الناس) هه‌ر به ئاوات و ئاره‌زو‌گه‌ل دڵخۆش بوون «وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لا يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلاَّ أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَظُنُّونَ» (بقره:78) که ئه‌وانیش مه‌عزورن. چونکه «فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَناً قَلِيلاً فَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا يَكْسِبُونَ» (بقره:79). نه بۆ ئه‌وانه فه‌قیرن یه‌هود بێ هه‌ر شتێک بێ ئه‌ویش له موسوڵمان، له له‌ک، که عه‌لی‌یوولڵاهین، ته‌سویری ئه‌کرد، که ئێمه چه ئایه‌نده‌ی خاسێکمان هه‌س له ڕۆژی قیامه‌تا خوای موته‌عال، له بان ته‌ختێکه‌و دائه‌نیشت و عه‌لی له لای ده‌س راستی له بان ته‌ختێکه‌وه، موحه‌ممه‌د له لای ده‌س چه‌پێوه له لای ته‌ختێکه‌وه، له‌ودوا گشت پێغه‌مبه‌ران هان له‌وێ، ئو‌ممه‌ت‌گه‌ل تێرن، ئه‌وه وا ئه‌یزانێ له ناو گه‌وره‌گه‌ل گشتی وت، ووتی ئاده‌مه، خوا ئێژێ بووه‌ن ئه‌را جه‌هه‌ننه‌م ئه‌ی! حه‌تتا وتی ئه‌و ئوممه‌تی غه‌وسه........ ناو حه‌زره‌تی غه‌وس لای ئێمه خۆشه‌ویسته، ئوممه‌تی غه‌وسه بووه‌ن ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م، جه‌ماعه‌تێ‌تریان هاوورد، خوا سۆئالی کرد ئومه‌تی کێ‌یه وتیان ئوممه‌تی ئه‌میرولمۆئمێنین‌سه (ییواش) بووه‌ن ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م حه‌زره‌تی عه‌لی قووربان ووت چه‌وه؟ چه‌وه؟ داپه‌رێ مل خوا ئه‌وه چه ووتت؟ به گیان تۆ هیچ نه‌وتومه ووتومه بووه‌ن ئه‌رای به‌هه‌شت! داخ داخانم غاڵب قه‌زاوه‌ت‌گه‌لی عالمه دینێکانمان ئاواسه، کوڕه وه‌ڵڵاه وا نی‌یه ئه‌وه توممه‌تی موحه‌مه‌ده بووه‌ن ئه‌رای به‌هه‌شت، ئه‌وه ئوممه‌تی مووساس بووه‌ن ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م، نه‌وه‌ڵڵاهـ«وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْداً» (مریم:95) «كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ» (طور:21) هه‌ر که‌سێ حه‌ساب خۆ‌ی! بووه‌ن ئه‌رای به‌هه‌شت و ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م ده‌سته جه‌معی نی‌یه به‌ڵێ، گشتیان موحته‌ره‌م، ئیمانمان به گشتیان هه‌س، ڕێگه‌ی گشتیان حه‌ق، هه‌ر موعته‌به‌ریش هه‌ر چێکی حه‌ق مابێ، هه‌ر حوججه‌تیش بۆ ئێمه، فره‌یه‌ک هه‌س که قورئان ئه‌گه‌رێنێته‌وه ئیتر ئه‌وه دیاره، ئه‌وه موتمه‌ئینه، له هه‌ر وه‌ختێکیشا تا نه‌فیێ نه‌بێ له وه‌سفی خاسی ئه‌وانه یا مه‌نسووخه، چون قورئان «موهه‌یمێنه» «وَمُهَيْمِناً عَلَيْهِ»(مائده:48) یانێ ئه‌وه یانی به تۆ سپردراوه، موهه‌یمێن عه‌له‌یه، موعته‌به‌ره بۆ ئێمه، حوججه‌ته له ته‌وراتا بووه له ئینجیلا بووه له هه‌ر چێ گشتی حوججه‌ته مه‌گه‌ر وه‌ختێ بزانین نه‌سخه‌وه بووه. به‌م ئیقراره‌وه که گش ئاوا موحته‌ره‌من، نه بێ‌ئه‌ده‌بی که‌ین نیسبه‌ت به مه‌قامی ئه‌وان. ئێژم که به مه‌نتق حه‌ساوی که‌ین، گشتی له به‌رابه‌ر نوورێکه‌وه که له له‌یله‌ی مووباره‌که‌ی له‌یله‌تولقه‌درا نازڵ بووه وه‌سه ئه‌و لامپه بوچکه له به‌رابه‌ر ئه‌م لامپه گه‌وره‌وه، ده‌لیله‌کانیشی فره‌س ئیتر ئه‌و ده‌لیله بوچکه که ووتم بۆ، دایم هه‌ر که‌سێ مه‌یلی هه‌س خۆ‌ی قاڵ کات‌و پووخت‌کا بیکا تا ئینسان و خۆ‌ی خۆشبه‌ختی دونیا و قیامه‌ت بکا، خۆشبه‌خت به‌وه نایژین خۆشی بێ، ره‌فاهی بێ، ساق و سالم بێ، زه‌رق و به‌رقی زینده‌گی بێ، بای زکی ناوبدا، نه‌وه‌ڵڵاهـخۆشبه‌خت به سه‌ر خه‌رمانا، له به‌را ئینسانییه‌ته‌که‌ی خۆ‌ی، واقه‌عه‌ن ئینسان بێ، به گیانه‌که‌ی گشتان « وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنْ الْعَذَابِ الأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنْ الْعَذَابِ الأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ» (سجده:21)
ئینسانی مۆئمێن بزانێ موته‌عه‌هێدو سادقه له ژێر شکه‌نجه فره فره دڵخۆش‌تره، تا کابرا ئا له بان کاخ و قه‌سرو قسوره‌و ئه‌مر ئه‌کا، نه‌هی ئه‌کا، ئیتاعه‌تی ئه‌که‌ن. به خوای موته‌عال فره خۆش‌تریه، فره ئاسوده‌تره، قسه له ئاسوده‌گی و خۆشی به مه‌عنای واقه‌عیه نه ڕواڵه‌تی و خۆ خڵه‌تاندن. ئه‌و که‌سه به‌دبه‌خته وا دڵی خۆێنه ئه‌و گشته زڵم و ناحه‌ساو ئه‌کا، ده‌ی هه‌ر ئه‌یکا به‌شکه چکێ خۆشتری بێ، هێشتا هه‌ر به‌دبه‌خت‌تره، هه‌ر له دڵ و ده‌رونی خۆیه‌وه، سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له ڕواله‌تگه‌ل ئه‌وه زاهریه که پێکه‌نین‌و ڕواڵه‌تی پێخۆشه. له‌وه دوا مه‌نتقی ئینسانی ته‌ماشا کا، هه‌ر له خۆ‌ی، خۆ‌ی ئه‌رزیابی نه‌کا. ئینسان ئه‌رزیابی ئینسانگه‌ل بکا. مه‌سه‌له‌ن: موقایه‌سه‌یه‌ک بکه‌ین، کێ دیبویی مه‌رحوم شێخ نیزامێک‌مان بوو له سنه -ده‌ره‌جه‌ی عالی بێت- له گۆشه‌ی حوجره‌یه‌ک له مزگه‌وتی حاج شێخ مه‌حه‌ممه‌د باقرا، جاه و جه‌لالی ئه‌وه بو سه‌ماوه‌رو قابڵه‌مه‌و به‌ندو به‌ساته‌که‌ی وه‌سائیل و شته‌که‌ی له پاڵ ده‌سیه‌وه بوو، ئوتاقه بچکوله‌یه‌ک‌و فه‌ڕشێک، ده‌ی له به‌رابه‌ریشه‌وه مه‌سه‌له‌ن شاه حه‌ساو که‌ین، له دڵ و ده‌رونا، خۆ ئه‌سڵه‌ن قابلی موقایسه نین ئه‌و چه‌نێ شاد‌و خۆشبه‌خته به‌و گشته فه‌قرو ته‌نگ‌ده‌ستیه‌وه! شای بێچاره‌ش چه‌نێ به‌دبه‌خته! له‌ودوا له‌ویشه بوگزه‌ره‌ین، چاو ئه‌گیڕین ئینسانییه‌ت بوینین، کامی له نه‌زه‌ر ئێمه‌وه خۆشبه‌خته؟ کامی ئینسانه؟! ئێنسان خۆ‌ی نه‌خڵه‌تێنێ شت‌گه‌لێک زاهێری به مایه‌ی خۆشبه‌ختی بزانێ! نه‌وه‌ڵڵاهـئه‌گه‌ر ڕێگه‌ت دروس نه‌بێ و ئینسان نه‌بی خوا نه‌کرده ژن خاست بێ، به‌دبه‌ختی، شوی خاست بێ به‌دبه‌ختی.
ئه‌گه‌ر ئینسان خاس بی، ژنت ئه‌وانه بێ- بیلاته‌شبیه، بێ‌ئه‌ده‌بیه- بێوه‌ژنێ مه‌شهور به نازه‌ریفی، وه‌لێ له به‌ر خاتر ره‌عایه‌ت دڵ خۆ‌ی و خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلوات الله والسلام علیه و آله) ئیزدواجی له ته‌کا بکا. ئه‌گه‌ر ژنت ئاوا بێ، ئه‌وه‌نده نازه‌ریف بێ هه‌ر چێک [که‌س و] کاره هه‌ر ره‌دی بکاته‌وه باوکی رووی بکاته عاڵه‌م هه‌ر ره‌دی بکاته‌و، وه‌لێ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلوات الله والسلام علیه و آله) له به‌ر سه‌عاده‌تی ئوممه‌تی ئیزدواجی له ته‌کا بکا. ئه‌گه‌ر ژنت، ژنی ئاوا بێت وه‌لێ ئینسان بی وه‌ڵلاه خۆ خۆشبه‌ختی، ئه‌گه‌ر شووت پیرێک بێ، ره‌ق و ته‌ق و لار‌و بار‌و هه‌ژارو برسی و ڕووت و هه‌ڵکزیاگ بێ. وه‌لی واقه‌عه‌ن تۆ ئینسان بی، واقه‌عه‌ن له ده‌رونی خۆته‌وه مۆئمێن بی، فره خۆشبه‌خت‌تری له وه وا شوویه‌کی هه‌س له ناو کاخ‌و قه‌سرو قسور‌گه‌لا عه‌ییاشی و خۆشگۆزه‌رانی ئه‌کا. ئه‌مما نه ئه‌شێ مۆئمێنانه وه‌ها که بۆ دیگه‌ران قه‌زاوه‌ت ئه‌که‌ین، له خۆشمانا بی‌بینین و قه‌زاوه‌ت بکه‌ین، تا ئه‌و وه‌خته خاس حاڵیمان بێ وه‌گه‌ر نه وه‌ختێ ئینسان، زه‌رره‌بین تان دیوه بووه شتی گه‌وره‌ی پێ‌ببینی، دووربین، زه‌رره‌بین ئه‌وانه ئه‌شێ چکێ فاسله‌که‌ی دور که‌فێته‌و به حه‌سه‌بی بوردی تا بیوینێ، ئه‌گه‌ر فره نزیکی که‌یه‌و نایوینی. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر خۆت بوینی، خه‌ڵک نه‌وینی خاس و خراوی ناوینی، ته‌شخیس ناده‌ی. بۆوه ته‌شخیس بده‌ی خۆشبه‌ختی چه‌س؟ به‌دبه‌ختی چه‌س؟ چکێ دوور ته‌ماشا که ته‌ماشای خه‌ڵک که، ئه‌مڕا باش موته‌وه‌جێه ئه‌بی! باش بۆت ده‌ر ئه‌که‌فێ. هیچ وه‌خت نه شووی خاس نیشانه‌ی خۆشبه‌ختیه، نه ژنی خاس نیشانه‌ی خۆشبه‌ختیه، نه ماڵی خاس نیشانه خۆشبه‌ختیه، نه هه‌زار دانه مه‌دڕه‌کی دوکتورا و فه‌وقی دوکتۆری بخه‌یته بان یه‌ک، ته‌خه‌سسوس‌گه‌لی جۆر جۆر، بخه‌یته بان یه‌ک عاملی خۆشبه‌ختیه! چه ته‌سه‌ووری بکه‌ی له نێعمهتگهلی دونیا گشتی نیعمه‌تی ئهرزشداره له زاتی خۆ‌یا، ئه‌گه‌ر بکه‌فێته ده‌س ئینسان، وه‌لی هیچ کامی خۆیی مایه‌ی خۆشبه‌ختی نی‌یه.
خۆشبه‌ختیه‌که‌ی خودی ئینسان به خودی خۆیه، ئه‌گه‌ر خودی خۆ‌ی خوشبه‌خت بوو، ئه‌وه‌ڵه‌ن به‌عزێک له وانه‌ی گه‌ره‌ک نی‌یه، سانییه‌ن هه‌ر شتێکی بێ ئه‌زانێ وا به کاری ئه‌وات و ئیستفاده‌ی لێ ده‌کا که مایه‌ی خێر بێت بۆ خۆیشی و ئه‌وه‌سه گشتی ئه‌وێته خه‌یر، وه‌گه‌ر‌نه شه‌ڕه و ئافه‌ت.
جا گیانه‌کانم! نزیکه مانگ «ڕه‌مه‌زان»، له‌یله‌تولقه‌دریش ها له‌و یه‌ک سێومی ئاخریا! نزیکه!
کیمیایه‌ک له شه‌وا ها‌تووه، که په‌ست‌ترین و مونحه‌ت‌ترین دره‌نده‌گه‌ل ئه‌کاته ئینسان! فکری لێ بکه‌نه‌وه ئه‌و کیمیا وا مس ئه‌کاته ته‌ڵا ئهرزشداره؟ یا ئه‌و کیمیا وا حه‌ز ناکه‌م میسال به ئینسان فره گه‌وره‌کان بێژم، میسالێ ساده بێژم، وا ئه‌بوزه‌ڕێ که عومرێ به تاڵان و گه‌رده‌نه‌گیری و راهزه‌نی، زینده‌گی ئه‌کا، ئه‌یکاته ئه‌و ئه‌بوزه‌ڕه؟ کام کیمیا موهیم‌ترن؟ کیمیا مس بکاته ته‌ڵا چی بکا؟ باشه ئه‌وه ته‌ڵا بوو یا نه‌بوو، ئه‌م گشته ته‌ڵا هه‌بوو له‌م عاڵه‌ما له زات خۆ‌یا چتێ عه‌جایب نه‌بووه، به‌ڵکه مومکینه ببێته شه‌ڕ. کابرا ئه‌گه‌ر مه‌نێک دو مه‌ن مسی بێت، شه‌ڕ و خراوی که‌متر وه‌لێ مه‌نێک ته‌ڵا په‌یدا بکا شه‌ڕ و ئافاتی فره‌تره، ئه‌و وه‌خته بۆ خۆیشی کوڵۆڵی و بۆ خه‌ڵکیش کوڵۆڵی! کوا؟ فه‌رز بکه‌ین ئه‌م خه‌یره چه‌س؟ مه‌نێ مس بووه مه‌نێ ته‌ڵا. وه‌لێ ئه‌و کیمیا وا دێ‌و ئه‌کاته ئینسان، وا خراوترین ده‌ره‌نده ئه‌کاته ئینسان، ئه‌وه‌سه کیمیای ئه‌رزشدار! چونکه هه‌ر چی شته بۆ ئینسانه و به بۆنه‌ی ئینسان ئه‌رزش په‌یدا ئه‌کا، هه‌رچێ نێعمه‌ته نێعمهتگهلی زاهیری و باتنی، ئه‌مڕا ئه‌و مه‌ربووته به خودی ئینسان، نه‌ک چت‌گه‌لێک که بۆ ئینسان به کار ببرێت، ئینسان زاهێری ئه‌کاته ئینسان واقه‌عی!
جا، به خۆم چه بێژم تازه له‌م ئاخری عومره‌وه گه‌ره‌کم ته‌قه‌ته‌ق‌و له‌قه‌له‌ق بوومه بنیاده‌م، ئینسان ئه‌شێ نه‌سیحه‌تی وا بکا بۆ خۆیشی و بۆ غه‌یریش بێ، وه‌لێ ته‌وانایی گه‌ل له عومر گه‌ل موخته‌لێفا فه‌رق ئه‌کا، بۆ ئێوه جوانگه‌ل توانایی فره‌تره. بۆ ئێوه ئێژم، له به‌ر وه‌زیفه بۆ خۆشم ئێژم به‌شکه خودا بیکات خۆشم بیژنه‌وم. فرسه‌تگه‌لی گه‌وره‌ی ڕه‌مه‌زان، له‌یله‌تولقه‌در موته‌عه‌دد ها‌تووه و ڕۆیوه‌و دیومانه. ئێژم، به‌شێ خاسمان ده‌س نه‌که‌فتوه، براکانم! به خوا قه‌سه‌م هه‌ر ڕوژێ شایه‌ک له شاگه‌ل عاڵه‌م و ره‌ئیس جه‌مهورێ له ره‌ئیس جه‌مهور‌گه‌ل عاڵه‌م بۆ ژه‌مێ ده‌عوه‌تم که‌نه بان سفره‌ی خۆیان ئه‌ونه‌ی ئه‌و سفره وا له ڕه‌مه‌زانا دائه‌خرێ بۆ ئینسان ئه‌رزشی نی‌یه ئه‌و سفره‌گه‌لیشه هه‌ر نێعمهتگهلی خوایه، که خودا داوێتی به به‌شه‌ر، نێعمهتگهلی ماددی که دائه‌خرێ، جا به‌شه‌ری گه‌وج مومکینه خراوی بکات، نابار دای‌بخا. وه‌لێ له موقایه‌سه، سفره‌ی نێعمهتگهلی ماددی جیسمت په‌روه‌رده ئه‌کا، ده‌ی خاس بوێته ئینسان‌گه‌لێ وه‌ک بووش، ئه‌و فڵانه پاڵه‌وانه که یا پووچ یا خاس. به‌ڵێ نێعمه‌ت‌و ئهرزشداره گشتێک که له‌لای خواوه ها‌تووه، وه‌لێ موقایه‌سه‌ی بکه، له ڕه‌مه‌زانا سفره‌ی تر دائه‌خرێ! ئه‌مڕا نۆره‌ی مێهمانێک‌تره، یانزده مانگ سفره داخریا هه‌ر جیسمت په‌روه‌رده کرد. ئه‌ڵبه‌ته ئینسان مۆئمێن له‌و یازده مانگیشیا هه‌ر جارجارێک خۆ‌ی له سفره‌گه‌لی مه‌عنه‌ویش به‌رخوردار ئه‌کا، وه‌لی نه وه‌ک ئه‌م مانگه ئه‌م مانگه ئیتر خوا ده‌عوه‌تت ئه‌کا ئێژێ بێرۆ سفره‌یه‌کم داخسته بۆتان بۆ ئینسان. ئه‌مڕا، سفره‌ی که‌م‌خواردن، سفره‌ی له‌ززه‌ت نه‌بردن، سفره‌ی به‌ده‌ن نا! سفره‌ی دڵ سفره‌ی ده‌رون، داچڵه‌کن! سه‌دسال، هه‌زار سال له بان سفره‌ی پڵاو خۆرشته‌و دانیشت‌و خوارد‌و، له ته‌ک زاڵم و زۆردارگه‌لی عاله‌ما، گه‌ره‌لاوژه‌ت کرد، شۆخی‌و شه‌ڕه که‌وچکت کرد. ئاخری ئه‌ویته چه؟ سه‌مه‌ری؟ حاسڵی؟ ئه‌مریی یا پووچ یا به‌دبه‌خت؟!
ئه‌مڕا سفره‌یه‌ک داخریاوه نه وه‌ک سفره‌کان‌تر، سفره‌یه‌کت بۆ داخڕیاوه بتکاته ئینسان، هه‌م له دنیا ئینسان بی که ئه‌گه‌ر خۆت خاس نه‌توانی ته‌سمیم بگری و ئه‌رزیابی بکه‌ی، به‌شه‌رییه‌ت خاس ئه‌توانێ ئه‌رزیابی بکا، که به‌ڵێ ئه‌مه‌سه گه‌یه‌سه ئینسانییه‌ت، هه‌م بۆ ئاخره‌ت که ئیتر هه‌ر چێ ناوه ئه‌که‌فێته ده‌ر، هه‌ر چێ باتنه ئه‌که‌فێته ڕوو، ئه له‌و وه‌خته ته‌ماشا ئه‌که‌ی به‌رخوردار بووی، دروس ڕێگه‌ی زینده‌گیت حاڵی بووه دروس پێواوته.
عه‌زیزگه‌لم! به ئێوه و به باقی‌تریش ئێژم هه‌رکه‌س ئه‌ژنه‌وێ نه‌هێڵێ ئه‌م سفره دابخریته‌و جه‌مه‌و بکرێت‌و وه‌لێ ئێمه نه‌چووبینه قه‌راغی، نا.
له یه‌کێ له شیعره‌کانا که ئه‌که‌فێته ده‌فته‌ری ئه‌ووه‌ڵ، هه‌ر به موناسبه‌تی، ڕه‌مه‌زانه‌وه هه‌س، به‌ڵێ، گش که‌س ته‌وانایی نی‌یه بڕواته لای ئه‌و سفره، ئێمه زیاتر فێر سفره‌ی پڵاوخۆرشتین، ئه‌ونه خاس ناتوانین به‌ره‌و سفره‌ی ئینسانییه‌ت بڕوین. جا ئه‌و شێعره ئه‌وه‌ی ها تیا، که به هه‌ر حاڵ وه‌لێ شه‌له‌شه‌ل، که‌فتمه رێی‌و کێشه‌کێش خۆم کشاندۆته قه‌راغ سفره‌ی ره‌حمه‌تت، سفره‌ی ڕه‌مه‌زانت وه‌ک له قه‌راغ ئاوایی‌گه‌لا دۆم دێن چادر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن، یا خوا ئێوه باش‌تر بن وه‌ک خودی ئاوایی نیشته‌جێ بن له بان سفره‌ی ره‌حمه‌تی ڕه‌مه‌زان وه‌لێ لای که‌میشی وه‌ک دۆم‌و قه‌ره‌چی دێن له قه‌راغ ئاوایی‌گه‌لا، دێرن چادر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن، به‌ینێک بتوانین بگه‌ینه قه‌راغ ئه‌و سفره به‌هره‌یه‌کی لێ بووه‌ین. ئه‌م که‌لیمه‌یشه به ته‌سویبی گ‌لایه‌ک ته‌زه‌ککورم دا به خۆم و گ لا‌یه‌ک به ئومێد ئه‌وه وه‌ختێک ڕه‌مه‌زان ته‌واو ئه‌بێ نسک و ناهومێ نه‌بین ده‌سخاڵی نه‌بین.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
پرسیاری کاکه فاڕووق: قوربان موباره‌ک بوونی ئه‌م له‌یله به بۆنه‌ی ئینزاله‌که‌وه هه‌س یا به‌ر له ئینزالیش هه‌ر موباره‌که.
پرسیاری کاکه فاڕووق: قوربان موباره‌ک بوونی ئه‌م له‌یله به بۆنه‌ی ئینزاله‌که‌وه هه‌س یا به‌ر له ئینزالیش هه‌ر موباره‌که.
ج: وه‌ڵڵاه من به پای ئه‌وه که ئه‌فه‌رمێ: «فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ»(دخان:4) وا ئه‌زانم له ئه‌ووه‌ڵی ئافه‌رینشه‌وه بووه با بمێنێ بۆ به‌حسی‌تر، چوار مه‌رحه‌له‌ی ته‌قدیر ئیلاهی هه‌س. ئه‌و چوار مه‌رحه‌له به‌حس موفه‌سسه‌لی گه‌ره‌که ئیسه ناکرێ بێژم.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
و الهکم اله واحد، لا اله الا ه‌و الرحمان الرحیم